زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە مەشقی هاوینەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین هات

رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ۱۸/۷/۲٠۱۹ لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبووی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، بەرێوەبەری کاروباری زانستی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خولی مەشقی هاوینەی ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەلەستین کۆتایی هات و لە مەراسیمیکی شایستەدا بروانامە بە قوتابیانی مەشق پێکراو بەخشرا.

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردنی زانکۆ ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین و و زانکۆی میسر خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان مەشقی هاوینەی خۆیان لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدەن.