سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە نوێنەری دەزگای CMA World Committee for lifelong Learning

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۱/۷/۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە خاتوو شیرین ئازاد پوور نوێنەری دەزگای

CMA (World Committee for lifelong Learning)

فەرەنسی کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ئامادەبوون، خاتوو شیرین باسی لە کارەکانی دەزگاکەی کرد لە بواری پەرەپێدانی خوێندن و راهێنانی بەردەوام کرد، هەروەها پێشنیاری کرد کە پرۆپۆزەڵێک لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا بکەن لە بواری پاڵپشتی کردن و فێرکردنی قوتابی بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ ژیانی دوای زانکۆ،

لەهەمان کاتدا پێشنیاری کرد کە کاربکرێت بۆ وەرگرتنی پرۆژەیەک لە یەکێتی ئەوروپا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ناوبراو.