دوا به‌دوای واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نی ئاڵوگۆر و توێژینه‌وه‌ی نێودهوڵەتی )ئایرێکس(، بڕیار درا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر له پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گرینگ به ناوی
(Global Solutions Sustainability Challenge)
، كه سپۆنسه‌ر كراوه له لایه‌ن
( the Stevens Initiative)
و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌م پرۆژه‌یه‌دا 10 زانكۆی ئه‌مریكی و 3 زانكۆی عێراقی و 3 زانكۆی ئوردنی به‌شدارن، به خۆشحاڵیه‌وه دوای پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژ 3 مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردران وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ری ئه‌م پرۆگرامه نێوده‌وڵه‌تیه كه بریتین له (د. عبدالله یاسین، م. زانیار جبار، د. سه‌لار عثمان).
له‌رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سوود مه‌ند ده‌بن له به‌شداریكرن له گروپێكی نێوده‌وڵه‌تی و كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك دەکەن وه‌كو تیم، وه به‌شدار بووه سه‌ركه‌وتووه‌كان چانسی گه‌شكردنیان ده‌بێت بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیان.
ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت