سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزیرەکانی کابینەی نوێ دەکات

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان لە کابینەی نوێ رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 25/7/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی ژمارەیەک لە وەزیر و سەرۆک فەرمانگەکانیان کرد.

شاندی ئەنجومەنی زانکۆ بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بەجیا سەردانی هەریەک لە بەڕێزان د.سامان حسين بەرزنجى وەزيرى تەندروستی، ساسان عونى وەزيرى شارەوانى و گەشت و گوزار،
سەفین دزەیی سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەنديیەكانى دەرەوە،
و د. عبدالحكيم خسرۆ جۆزل سەرۆكى فەرمانگەى هەماهەنگى بەدواداچوونیان کرد و پیرۆزباییان ئاراستە کردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکی نوێیان.

فۆتۆ:گۆران نەجاڕ