رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲٤ی حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرۆکایەتی د. نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەشداریان لە وۆرکشۆپێک لەژێر ناوی (پەرەپێدانی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان ) لە وڵاتی چیک کرد کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لە درێژەی چالاکیەکانی پرۆژەی(تیگریس) بۆ بە جیهانی کردنی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان و پەرەپێدانی تواناکان لە خوێندنی باڵا، کە یەکێکە لە پرۆژەکانی (ئیراسموس) و یەکێتی ئەوروپا تەمویلی دەکات لەزانکۆی مەساریک- شاری بڕنۆ لە وڵاتی چیک کە ماوەی ۳ ڕۆژ دەخایەنێت لە ۲٤تا ۲٦ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ و شاندێکی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش بەشدارە”.
شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ وۆرکشۆپەکە پێکهاتووە لە د. نجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی، دکتۆر رەنج سیروان بەڕێوبەری ئۆفیسی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتیە لە :
٭پەرەپێدانی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان کە بەشداربوون لەم پرۆژەکە ژمارەیان ۹ زانکۆیە لەگەڵ وەارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
٭ پەرەپێدانی سیستەمی کارگێڕی بەنێودەوڵەتی کردنی خوێندنی دکتۆرا لە کوردستان.
٭ هەروەها پرۆسەی بەڕێوەچوونی پرۆژەکە لە ڕووی دارایی و کارگێڕیەوە بەووردی باس کرا لە وۆرکشۆپەکە.