رۆژی سێ شەممە رێكه‌وتى 25/6/2019 بە ئاماده‌بوونی بەرێزان د.صباح زێبارى – ئه‌ندامى په‌له‌مانى كوردستان، سفین جاسم محمد نوینه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، جبار ره‌حیم نه‌قیبى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ولێر، شاخه‌وان سلیم سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و چه‌ندین مامۆستا و دهرچوویەک، به‌شى پشكنینى چاو لە په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى پزیشكى هه‌ولێر دیبه‌یتێكی له ژێر ناوونیشانى : (ئاینده‌ى پشكنینى چاو و كێشه‌كانى پشكێنهرانى چاو له هه‌رێمى كوردستان) له هۆڵى كونفراسهكانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئه‌نجامدا.
سەرەتا وتاری سەرۆکی زانکۆ لە لایەن یاریدەدەری سه‌رۆكى زانكۆ پ.ی. د.جودت جعفر خطاب پێشکەش کرا و تیایدا دەستخۆشی لە رێکخەران و و پانێلیستەکانی کردهەروەها سوپاسی میوانان و ئامادەبووانی کرد، دواتر راگری پەیمانگەی پزیشکی هەولێر پ.ی.م. ئومێد ارشد حه‌وێزى لە وتەیەکدا باسى لە گرنگى دیبه‌یتى كرد، پێش ده‌ست پێكردنى پانێله‌كان لایه‌ن رێكخه‌رى دیبه‌یت د.مراد امیر احمد وتارێکی له سه‌ر به‌شى پشكنینى چاو پێشكەش كرد.
پهنێلى یه‌كه‌م:
به بەشداری به‌رێزان: د.صباح زێبارى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كودستان، سفین جاسم محمد : نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، جبار ره‌حیم نه‌قیبى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، د.مراد امیر احمد ، سه‌روكى به‌شى پشكنینى چاو له زانكوى پولى ته‌كنیكى هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد و به تێر و ته‌سه‌لی باسى رێنمایه‌كان و یاساكانى ته‌ندروستى و پشكنینى چاو كرا و مێوانه به‌رێزه‌كان ئاماده‌یى خۆیان بۆ پشتگیرى له هه‌موو راسپارده‌كانى دیبه‌یت ده‌ربڕى و سوپاسى زانكۆى پولیتهكنیكى هه‌ولێریان كرد.
پهنێلى دووه‌م:
به بەشداری به‌رێزان : شاخه‌وان سلیم ، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ، كاك جرجیس یوسف نه‌باتى , كاك عبدالله محمد خدر و كاك عرفان عزالدین موسته‌فا چه‌ندین بابه‌تى پیشه‌یى و سه‌ندیكایى وتوێژی لەبارەوە كرا و دەرگای پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە بۆ ئامادەبووان و ئەوانیش بە را و سەرنجەکانیان دیبەیتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، له كۆتایىدا ، بروانامەی رێزلێنان به سه‌ر بەشداربووان و رێکخەری دیبه‌یت دابه‌ش كرا.