سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن، ناونیشانی خولێكی هاوبه‌شه له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه و ئاڵوگۆری نێوده‌وڵه‌تی (IREX).
به‌شدایکردن لە خولەکە بێ بەرامبەرە، بەشداربووانیش دوای تەواوکردنی خولەکە بروانامەی باوەڕپێکراو لەبواری بازارگێری (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن- Introductions To Sales ) بەدەست دەهێنن.
لەبارەی ئه‌م خوله‌وه زانیار جبار رشید، مامۆستا و ڕاهێنه‌ری خولەکە دەڵێت”خولی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن، خولێكی په‌ره‌پێدانی پراكتیكی و پرۆفێشنا‌ڵه، ئاماده‌كراوه بۆ یارمه‌تیدانی ده‌رچوانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتووییان له رووی بازارگێری و فرۆشتنه‌وه، به ئامانجی به‌رزركردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ده‌رفه‌تی كار له‌و بواره.
خوله‌كه بریتیه له 15 كاتژمێر، ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت، له 23/6/2019 ده‌ست پێ ده‌كات.
هێما بۆ ئامانجه‌كانی خوله‌كه دەکات: پێشبینی ده‌كرێت به‌شداربوون سوود له‌مانه‌ی خواره‌وه ببینن:
1. چۆن بتوانیت متمانه بنیات بنێیت له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كاندا.
2. به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی په‌یوه‌ندی كردن له فرۆشتندا.
3. فێربوونی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پلانی فرۆشتن.
4. چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و پرۆفێشنه‌ڵ.
5. چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كریاره سه‌خته‌كان (Difficult Customers).
لەبارەی پشتیوانانی خولەکە و بەڕیوەبردنی دەلیت:’ خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن) سپۆنسه‌ر كراوه له لایه‌ن زانكۆی پۆیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، بۆیه به‌شدابووانی خول پێویست ناكات هیچ بره پاره‌یه‌ك بده‌ن ، بڕوانامه‌كانی كۆرسه‌كه متمانه پێكراوه له لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر (دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی) و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر (كه‌رتی تایبه‌ت) وه هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه و ئاڵوگۆری نێوده‌وڵه‌تی (IREX).
شوێن و خشته‌ی به‌رێوه‌چوونی خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن) له شاری هه‌لێر له باڵه‌خانه‌ی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌ولێر، شه‌قامی گوڵان ٤٠ مەتری بەرامبەر کونسولخانەی تورکیا لە رێکەوتی (٢٣ تا ٢٧)ـی ئەم مانگە رۆژانە لە کاتژمێر ٩ تاکو ١٢ نیوەڕۆ بەڕیوەدەچێت
بۆ به‌شداریكردن تكایه ئه‌م فۆرمه پر بكه‌ره‌وه