لە سەردانێکدا بۆ پەیمانگە تەکنیکی کۆیە سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه شێروانی بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، چەند پرۆژەیەکی درووست کردن و نۆژەنکردنەوەی کردەوە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27/3/2019 سەرۆکی زانکۆ به یاوه‌ری ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی کۆیەی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن بەڕێز د. محمد خضر – راگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ پرۆژەی دروست کردنی دەروازەی سەرەکی پەیمانگەی ناوبراو، دورست کردنی هۆڵێکی وانەوتنەوە، نۆژەنکردنەوەی هۆڵی وەرشەی بەشی نەوت و هۆڵی ئەنجومەنی پەیمانگە و هۆڵی سیمیناری کردەوە.
