پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26/3/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە ستیڤ فەیگن کونسولی گشتی کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما بتۆ، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکایمییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان عبدالله و م. ٳبراهیم حاجی صالح سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر ئامادە بوون، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سوپاسی سەرکونسولی کرد و کورتە باسێکی کرد دەربارەی ناساندنی زانکۆ کە لە چەند کۆلێژ و پەیمانگە پێکهاتووە و بڕوانامەی دبلۆم ،بەکالۆریوس، ماستەر لە بوارە جیایجیاکانی وەک پزیشکی، ئەندازیاری، کارگێری، مرۆیی دەبەخشێتە دەرچووانی.

هەروەها باسی لە کێشە و گیروگرفتەکانی زانکۆ کرا و دواتر ستیڤ فەیگن سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشوازی کردنی بەرێزیان لە شاندی کونسولخانەکەی.

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ، شاندی کونسولخانەی ناوبراو کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆمان ئەنجامدا و گفتوگۆ کرا لەسەر بابەتی جیاواز کە پەیوەندیان بە ئایندەی قوتابیەکانەوە هەبوو، هەروەها سەرنج و تێبینیەکانی قوتابیان بوونە هۆی سەرسام بوونی کونسولی ئەمریکی و خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە ئاستی زانستی و بیرکردنەوەی قوتابیان دواتر وێنەیەکی یادگارییان گرت لەگەڵ قوتابیان و کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا بۆ زانکۆمان.
