Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی چەرمۆ و زانكۆی تیشکی نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێک بۆ بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجام دەدات

ئەمرۆ چوار شەممە رێکەوتی 16/1/2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆی چەرمۆ و زانكۆی تیشکی نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکی لە سەر سیستەمی
ECTS
و بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجامدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان د.ئامانج سعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پ.د.صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ، د. ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، راگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد دواتر هەریەکە لە بەرێزان نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی وتاری خۆیان پێشکەش کرد، دواتر رێز لەماندوو بوونی م. کامەران فوئاد احمد گیرا لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بەڕێزیان خزمەتیکی بەرچاوی هەبووە لە بواری پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکەمان.

دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێلەکان کە بریتی بوون لە:

پانێلی یەکەم: پ.د.سلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “زانکۆی چەرمۆ و ئەبدەیتی بۆلۆنا پرۆسێس”

پانێلی دووەم: م. شاخەوان حارس لە زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر”، لەرێى سیمینارێکى سودبه‌خشه‌وە زۆربەوردى تیشکى خستە سەرلایەنەکانى پەیرەوکردنى سیستەمى (بۆڵۆنیا پرۆسێس) وگرنگى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، وەباسى لەقۆناغەکانى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە کرد لەزانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر.

پانێلی سێیەم: پ. د. احمد ئۆزتاش لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
” Bologna process and learning outcomes “

پانێلی چوارەم: د. خلیل حسن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژێر ناونیشانی:
” Competency based education”

پانێلی پێنجەم: د. ستار سدخان بەڕێوەبەری IEEE لە عێراق لە ژێر ناونیشانی:
” IEEE PRESENTATION”

لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کە نزيكه‌ى (6) کاتژمێرى بەردەوام بوو دەرگاى گفتوگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە و گونجانی لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن پانێلیستەکان یەک بەیەک و بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە، دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پانێلیستە بەڕێزەکان کرا لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.

شایەنى باسە، سیستەمى ( بۆڵۆناپرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر يه‌كێكه‌ له‌و زانکۆيانه‌ى له‌ناو زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە پەێرەو دەکات، وه‌تەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلێزیە و گرنگى دەدات بەچالاکى قوتابیان.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی شەقڵاوە دەکات

لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی بۆ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی 15/1/2019 به‌ یاوه‌ری به‌رێز پ.ی.د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی و د. هۆشیار امین بەرێوبەری کاروباری زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی شەقڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن بەڕێز د. عبدالهادی عمر قۆجە – راگری په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا بەرێزیان سه‌ردانی بەشەکانی پەیمانگە و ستاف و مامۆستایان و هۆڵه‌كانی خوێندنیان کرد بۆ لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چارەسەرکردنیان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە وۆرک شۆپێکدا کرد کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، لە ژێر ناونیشانی “فریاگوزاری سەرەتایی” کە لە ژێر چاودێری بەرێزیاندا بۆفەرمانبەران ئەنجام دەدەرێت.

هەروەها بەرێز سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پرۆژەی دەروازەی نوێی پەیمانگە و دوو هۆڵی تاقیگەی کۆمپیوتەریان کردەوە کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجام درابوون.

لە درێژەی سەردانە مەیدانیەکەی سەرۆکی زانکۆ، یانەی قوتابیانی بەسەرکردەوە تاكو راستەوخۆ لەگەڵ قوتابیان بدوێت و گوێ لە کێشە و داواکاریەکانیان بگرێت.

 شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپى كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌ و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دەکات لە وۆرکشۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۹/۱/۲۰۱۹ لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما بتو وۆرک شۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا سازدرا کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیەوە سەرپەرشتی دەکرا.

هەروەها هەردوو بەڕێزان د. ئاراس قادر حمدامین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و د. خلیل حسن یونس مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداریان لە کاروچالاکیەکان کرد لە پانێڵ و نووسینەوەی ڕاسپاردەکانی وۆرکشۆپەکە.

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا بەوردی باس کرا لە ئەزموونی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی وڵاتی فینلاند و پرۆگرام مۆدیلەکانی پێشنیارکراو بۆ خولی پێداگۆجی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر دەکات

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 8/1/2019 شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر یان کرد وە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و بەرێوبەری پەیوەندییەگشتیەکانی زانکۆکەمانەوە پێشوازیان لێکرا.

سەردانی شاندی ناوبراو بۆ کاراکردنەوەی یاداشتنامەی لەیەکتر تێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ بوو کە لە ماوەی رابردوودا واژووکرابوو بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی هاوبەش، هەروەها بڕیارە زانکۆی ناوبراو لە مانگی نیسانی 2019 کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام بدات ، داوا کرا زانکۆکەمان کە بە توێژینەوە بەشدار بێت لەو کۆنفرانسە.

 لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کرا بە شێوەی گرووپ لە نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ ، وە جەختیش کرایەوە لە سەر پتەو کردنی پەیوەندیە کارگێری و داراییەکانی نێوانیان.

 بڕیارە رێکەوتی 31/1/2019 کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێ بەمەبەستی ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆدا.