لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه شێروانی بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی 15/1/2019 به یاوه‌ری به‌رێز پ.ی.د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی و د. هۆشیار امین بەرێوبەری کاروباری زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی شەقڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن بەڕێز د. عبدالهادی عمر قۆجە – راگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا بەرێزیان سه‌ردانی بەشەکانی پەیمانگە و ستاف و مامۆستایان و هۆڵه‌كانی خوێندنیان کرد بۆ لە نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چارەسەرکردنیان.
دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە وۆرک شۆپێکدا کرد کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، لە ژێر ناونیشانی “فریاگوزاری سەرەتایی” کە لە ژێر چاودێری بەرێزیاندا بۆفەرمانبەران ئەنجام دەدەرێت.
هەروەها بەرێز سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پرۆژەی دەروازەی نوێی پەیمانگە و دوو هۆڵی تاقیگەی کۆمپیوتەریان کردەوە کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجام درابوون.
لە درێژەی سەردانە مەیدانیەکەی سەرۆکی زانکۆ، یانەی قوتابیانی بەسەرکردەوە تاكو راستەوخۆ لەگەڵ قوتابیان بدوێت و گوێ لە کێشە و داواکاریەکانیان بگرێت.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپى كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ
























