Daily Archives: ئه‌یلول 27, 2018

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی سکۆلەرشیپی حکومەتی چینی بۆ باشترین قوتابیانی نێودەوڵەتی وەردەگرن

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 25/9/2018 لە رێورەسمێکدا خەڵاتی سکۆلەرشیپی حکومەتی چینی بۆ باشترین قوتابیانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی -٢٠١٨
Chinese Government Outstanding International Student Scholarship-2018
بەخشرایە دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ئێستادا قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆران لە وڵاتی چین.

خەڵاتەکە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی زانکۆ و هەڵبژاردنی دەزگای سکۆلەرشیپی چینی کە ناوزەند دەکرێت بە (دەزگای حکومەتی چین بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی) بەخشرایە مامۆستا عادل عثمان عبدالله قوتابی دکتۆرا  لە کۆلێژی پزیشکی ددان/زانکۆی چین بۆ زانستە پزیشکییەکان و مامۆستا رەوشەن عثمان علی قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی

(College of hydraulic and Environmental Engineering)
(China Three Gorges University , Yichang, Hubei ,China)

کە مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی کۆیەن، وە بنچینەی پیشبڕکێیەکە لەسەر کۆنمرەی وانەکان و ژمارەی بڵاوکراوە زانستییەکان لە گۆڤاری ثۆمسن ڕۆیتەرزی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر و چاڵاکییەکانی قوتابی، کە ئەمانە هەمووی خاڵبەندی دەکران بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی باشترین قوتابی ساڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتەکە بریتی بوو لە بڕی ٣٠٠٠٠ یوان کە دەکاتە نزیکەی ٤٣٠٠ دۆلاری ئەمەریکی وەك خەڵاتی ماندووبوون درا بە براوەکان.

ئەم خەڵاتە ساڵانەیە و بۆ ئەوەی کێبڕکێ لە نێوان قوتابیان زیاتر بکات و بتوانن بڵاوکراوەی زانستی لە گۆڤارە نێودەوڵەتیە ڕەسەنەکانی سەر بە ثۆمسن ڕۆیتەرز بڵاوبکەنەوە، بۆ لەساڵی ٢٠١٨ـیش بەخشرا بە باشترین قوتابیان(نێودەوڵەتی)ـی ماستەر و دکتۆرا.