زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارک خولێکی راهێنان بۆ دەرچووان دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی خولێکی راهێنان بۆ دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردەکاتەوە، کە لە رێگەیەوە دەتوانن هەلی کار بەدەست بهێنن.
خولەکە سەرجەم پسپۆڕییەکان لە خۆدەگرێت و تیایدا بەشداربووان راهێنانی کردارەکی لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان ئەنجام دەدەن و شانسی بەدەستهێنانی کاریان هەیە لەو دامەزراوەیەی راهێنانەکەی تێدا ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە قوتابیانی دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان ئەم فـــۆرمــــە پڕ بکەنەوە تاکو مافی بەشداری کردن بەدەست بهێنن.
تێبینی:-
1.ئەم خولی راهێنانە تەنها دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ دەتوانن بەشدار بن
2.کۆتا رۆژ بۆ پێشکەش کردن 7/10/2021