زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی دووەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپیدانی ئاكادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی دووەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن ، سەردانی سەنتەری راهینانی پێداگۆجی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر بکەن لەڕێگای کەرکوک، بەمەبەستی خۆ تۆمار کردن لە رێکەوتی 7/9/2020 تاکو 17/9/2020 .

ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون:

خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە دەبێت:

یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر (رێگای کەرکوک)..
(فەرمانی زانكۆی)

دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی

سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە .بروانامەیان یەکسان بکرێت

چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕای ئاستی زمانی لە (٥) پێنج ئایلتس کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی..

پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی .لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن

شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی

حەوتەم: پێویستە خوازیار ئەم فــــۆرمـــە پڕبكاتەوە و پرێنتی بكات لەگەڵ دۆكیۆمێنتە داواكراوەكانی سەرەوە پێشكەشی بكات