بەشی تەکنەلۆژیای کەرەستە و بیناکاری کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (برایت دەی) لە رۆژی 20/1/2022 خولێکی راهێنانی (تۆتاڵ ستەیشن) دەکاتەوە کە بۆ ماوەی 9 رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە هەربەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خولە پێویستە سەردانی بەشی ناوبراو بکات لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن.
سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی پێنجەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی بکەن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە كە لە خوارەوە هاتوون لە رێکەوتی 21- 12-2021 تاوەکو 30-12-2021
ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون:
یەکەم: پیشكەش كردنی فۆرم بە ئۆنلاین دەبیت و ، لـــێــــرە کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.
دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.
سێیەم: فەرمانی وەزارەت بۆ یەکسانکردنی بروانامە (تەنها بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت)
چوارەم: بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (تاقیکردنەوەی ئايلتس) کە پیویستە تێکڕای ئاستی لە (٥) پێنج کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی.
پێنجەم: ئەو خوازیارانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.
شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.
· بۆ پرسیاركردن دەربارەی خولەكە پەیوەندی بكە بە ئیمەیڵی سەنتەر
· pedagogy.centre@epu.edu.iq
· سەنتەری راهینانی پێداگۆجی / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کەمپی كۆلیژی تەکنۆلۆجی هەولێر / هەولێر – ڕێگای کەرکوک.
The Center of Pedagogy Training and Academic Development at Erbil Polytechnic University will start a new pedagogy training course in January 2022.
Application
Application to the training course can be made online via this link: Online Application
Application deadline: 30 Dec. 2021.
Documents (to be uploaded during the application process):
Passport, last academic degree, English proficiency test certificate, support letter from the place of work.
Course registration fees: 500,000 ID. The permanent staff of EPU will pay only 350,000 ID only.
Participants: This course is exclusively for those who have not obtained a scientific title yet and they need this course for this purpose.
Course duration: The period of the training course is six months
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 14ـی دیسەمبەری 2021 بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول، بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم و رێکخراوی سۆنۆشاد وێرکشۆپێکی بەسەرپەرشتی راهێنەر رێمەند خالد نوری بەرێوبەری بەشی یاسایی لە ب.گ. خانەنشینی هەرێم بەڕێوەبرد.
وێرکشۆپەکە دەربارەی یاسا و رێنماییەکانی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی میری بوو کە بۆ فەرمانبەرانی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان و سەرۆکایەتی زانکۆ کرابوویەوە، تیایدا راهێنەر رێمەند بەوردی باسی لە یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە خانەنشینی کرد هەروەها باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی مامەڵەی خانەنشینی و کەمکردنەوەی رۆتین لەکاتی بەڕێکردنی مامەڵەکاندا کرد.
لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راهێنەر و سەرۆکی رێکخراوی سۆنۆشاد و هەروەها بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە فەرمانبەران.












































رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 14ـی دیسەمبەری 2021 لە دیوانی وەزارەتی خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەردوو وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پ.ی. ئومێد ئەرشەد حەوێزی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە تایبەت بوو بە کردنەوەی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێری سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
دوای واژووکردنی یاداشتەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کردنەوەى بەشى (بەڵگەکانى تاوان) لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هەوڵێکە بۆ خزمەتکردن بە ڕەوتى لێکۆڵینەوەکان و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى زانستى و ئەکادیمى لە تاوانەکان بۆ گەیشتن بە سەرچاوەى تاوانەکان، لەهەمان کاتیشدا پێگەیاندنى کادیرى پسپۆڕە لە بوارى بەڵگەكانى تاوان و تاقیگەى تاوان بۆ وانە پراكتیكییەكان.
لەبەرامبەریشدا وەزیرى ناوخۆ: وتى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پاڵپشتە بۆ کردنەوەى ئەم بەشە و بەمەش بۆشایى ئەکادیمى لە وەزارەتەکەمان پڕدەکرێتەوە، هاوکات وتیشى ئەم بەشە تەواوى ئامادەکارى زانستى لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ کراوە گرنگیەکى تایبەتى پێدراوە بەتایبەت لە داڕشتنى پڕۆگرامى خوێندن و ستافى پێویستى وانە وتنەوە، ئاماژەکانیش پێمان دەڵین پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت و تەواوى پاڵپشتى خۆشمان بۆ سەرکەوتنى لەسەرجەم لایەنەکانەوە دووپات دەکەینەوە.
بەر لە ئیمزاکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەى بەشى (بەڵگەکانى تاوان) لەزانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر لە کۆبونەوەیەکدا وەزیرى ناوخۆ ڕایگەیاند: ئێمە لە وەزارەت تاقیگەو ئەفسەرى باش و سەرکەوتومان هەیە، بەڵام ئەم بابەتە بەخول و ئامادەکردنى کادیر ڕێکخستنى ئەستەمە، بۆیە بە کردنەوەى ناوەندێکى زانستى لەو شێوەیە دەبێتە هاوکارێکى باش بۆ دادگاکان، دەستخۆشیشى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد بۆ کردنەوەى ئەم بەشەو جەختى لەپاڵپشتى و هاوکارى تەواوى وەزارەتەکەى کرد بۆ سەرەکەوتنى خوێندن لەو بەشە هەستیارە، ڕێبەر ئەحمەد: تەئکیدى کردەوە کە هەر کارێک بکەوێتە ئەستۆى وەزارەتى ناوخۆ بۆ سەرەکەوتنى ئەو بەشە درێغى ناکەن.
شیاوی باسە لەسەر پێشنیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشەکە کراوەتەوە و وەک دەستپێک 25 ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ دەست بەخوێندن دەکەن لەئەمساڵی خوێندنی 2021-2022 لە بەشی ناوبراو، بڕیارە لە داهاتووشدا لە کۆلێژیش ئەم بەشە بکرێتەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس ببەخشێت بە قوتابیانی.




