Blog

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 21/1/2019 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی پێشوازی کرد لە بەڕێز د. محمد کەلاری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری نووسینگە و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی، مەبەستی سەردانەکەیان بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری بەڕێوەبەراتیەکانی پەیوەست بە دەزگاکە و ناسینی زیاتر و هەماهەنگی پتەوی نێوان وەزارەت و زانکۆکەمان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. نجیب تۆما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا شاکر رضا بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و مامۆستا کۆڤان بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و مامۆستا نیان بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادە بوون جەخت کرایەوە لە باشتر کردنی پرۆسە و هەنگاو و کارەکانی تایبەت بە دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی و پرۆگرامەکانی خوێندن ، هەروەها بۆچوون و بەرنامەی کاری گونجاو و پێشکەوتوو گفتوگۆیان لەسەر کرا .

TAGS

خولێکی راهێنان لە بواری چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە کۆتا هات

ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری پەيمانگەى تەكنيكى كارگێرى هەولێر، لە تاقيگەى و چێشتخانەى بەشی ناوبراو خولێکی راهێنانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا لە بواری چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە بواری سەلامەتی شوێنی کار
(TVET)
کە بە دوو قۆناغ ئەنجام درا، قۆناغی یەکەم لە رێکەوتی 16-20/ مانگى 12/2018 و قۆناغی دووەم له 6-10 مانگى 1/2019 کۆتایی پێهات كه له لايه ن ريكخراوى و يونسكۆ و
British Councel
و لە لايەن يەكێتى ئەوروپاوه پاڵپشتی دەکرا.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک درێژە بە خوێندنى باڵاى هاوبەشی نێوانیان دەدەن

بە مەبەستى درێژەپێدان و نوێ کردنەوەى یاداشتى لێکتێگەیشتن لە بوارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، پێش نیوەڕۆى رۆژى دووشەممە 21/1/2019 بەڕێز د. ادریس هادی صالح سەرۆکى زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک سەردانى زانکۆکەمانى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر. تاوتوێی بابەتەکە کرا و دواتر یاداشتى لێکتێگەیشتن دەربارەى خوێندنى باڵاى هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ نوێ کرایەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2018-2019 بە ئامادەبوونى بەڕێزان یاریدەدەرانى سەرۆکى هەردوو زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کارگێڕى.
پێشتر یاداشتى لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک هەبوو، هەردوو زانکۆ لە ساڵى خوێندنى 2017-2018 دەرگاى خوێندنى باڵاى هاوبەشیان کردەوە، کە لە ئێستادا قوتابیانى ماستەر لە بوارى ئەندازیارى شارستانى و تەکنۆلۆجیاى زانیارى لە قۆناغى کۆتایى خوێندنى کۆرسەکانن.

سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

لە درێژەی چالاکیەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکي دوو ڕۆژە لە رێکەوتى 28-29 /01/ 2019  بەرێوەچوو.

 ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ڕێکەوتی 28-29/1/2019 لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە لە لایەن پ.ی.د ڕەنج سیروان عبداللە پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی:

( Project Management and fund Models )

بەشداربوانی وۆرکشۆپەکە پێکهاتبون لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و قوتابیانی خوێندنی باڵا.