Blog

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەجیا سەردانی پارێزگاری نوێی هەولێر و ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان وەک پارێزگاری نوێی هەولێر رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۹ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی د. فرسەت صۆفیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکی نوێیان،

شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، هەردوو یاریدەدەرەکەی، هەردوو راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەڕێوبەرانی تۆماری گشتی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ، لە لایەن پارێزگارەوە پێشوازیان لێکرا و سوپاسی شاندکەی کرد.

دکتۆر فرسەت پێشتر یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەر لەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی لێژنەی چاکسازی و لە ئێستاشدا بووەتە پارێزگاری هەولێر.

دواتر شاندی زانکۆ سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریان کرد، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن د. علی رشید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا،پاشان شاندی زانکۆ .سەردانی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایان کرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی بەهاوکاری کۆمپانیاکانی ویتی تەکنۆلۆجی و ئۆتۆمۆتا چوار بەڕێوەبرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥ ئەیلولی ۲٠۱۹ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە (بەڕێوەبردنی سیستەمی خوێندن) لەلایەن کۆمپانیای ویتی تەکنۆلۆجی ، بەهاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆتۆمۆتا چوار گروپ لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەبرد، وۆرکشۆپەکە لە لایەن سەرۆکی کۆمپانیایی ویتی تەکنۆلۆجی پێشکەشکرا”.

لە وۆرکشۆپەکەدا عەمار فەلاح ئاماژەی بەوەکرد”: ئێمە لەم وۆرکشۆپەدا جەخت لەسە ئەوە دەکەینەوە کە سیستەمێکی پێشکەوتوو و گەشەسەندوی سۆفتوێر و خزمەتگوزاری تەکنۆلۆژیایی زانیاری بۆ خوێندن و بخەینەگەر و کاری پێبکرێت، کە بە تەکنۆلۆژیایی نوێ ناسراوە و هانی قوتابیان/خوێندکاران دەدات باشتر لەوانەکان تێبگەن و خێراتر کارەکانیان بکەن و ئاسانکاری بۆ فێربوونی زیاتر دەکات”.

وتیشی”: ئەم سیستەمە لە نزیکەى ٩ وڵاتی رۆژهەڵاتى ناوەراست بە سەرکەتوویى کاریپێکراوە و ئێستا لەناوندەکانی خوێندن سودی لێوەردەگرێت، چونکە
سیستەمى بەڕێوەبردنى خوێندنی ئەم سۆفتوێرە دابەشدەکرێت بۆ (سیستەمى بەڕێوەبردنى کارگێڕی، بەڕێوەبردنى گەشەپێدانى مرۆیی، دارایى، سیستەمى زانیاری قوتابی، سیستەمی بەڕێوەبردنى ستافی ئەکادیمی، سیستەمى بەڕێوەبردنى زانکۆ،بەڕێوەبردنى جۆری، جێبەجێکاری و زۆر سیستەمى تر…) کە ئەوەش سود بەسەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن و ئاستی قوتابیان/خوێندکاران دەگەیەنێت لەناوەندەکانی خوێندندا.

وۆرکشۆپەکە نزیکەی ٤ کاتژمێری خایاند نزیکەى ٣٠ مامۆستا و پرۆفیسۆر و بەرپرسی بەشەکان و ستافی سەرۆکایەتی و سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تیایدا بەشداربوون.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱٨ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

شاندەکەی زانکۆ کە پێکهاتبوون لە بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ د. هێمن کاکەخان و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ د. رەنج سیروان و فەرمانبەری پەیوەندیە رۆشنبیریەکان پێشرەو قادر، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان فۇاد احمد، باس لە دروستکردنی پەیوەندی کرا لە نێوان زانکۆ و پەرلەمانی کوردستان لەبواری توێژینەوەی زانستی.

دواتر بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمان پێشنیاری کرد کە توێژینەوەی هاوبەش ئەنجام بدرێت لەنێوان زانکۆ و پەرلەماندا بەمەبەستی دیاری کردن و چارەسەر کردنی کێشەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا پلاکێتی تایبەت بەزانکۆ لەلایەن د. هێمن کاکەخان پێشکەشی بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان کرا

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کۆبوویەوە

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 17ـی ئەیلولی 2019 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی ، شاندی میوان باسیان لە کردنەوەی بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و ئامادەکارییە پێویستەکان کرد و هەروەها بە وردی باس لەو ئاستانگانە کرا کە دێنە پێش پرۆسەکە و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان خرایە روو.

شاندی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێک هاتبوو لە بەرێزان تیرێز باویل، میگێل ماتیۆس ، غەسسان ئالوسی، کریستیان شلێرف و نیکۆلاس مونۆز.

بریار وایە پرۆژەیەکی هاوبەشدا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی بەشی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی عیراق بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بکرێتەوە.