سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپیدانی ئاكادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی دووەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن ، سەردانی سەنتەری راهینانی پێداگۆجی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر بکەن لەڕێگای کەرکوک، بەمەبەستی خۆ تۆمار کردن لە رێکەوتی 7/9/2020 تاکو 17/9/2020 .
ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون:
خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە دەبێت:
یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر (رێگای کەرکوک)..
(فەرمانی زانكۆی)
دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی
سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە .بروانامەیان یەکسان بکرێت
چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕای ئاستی زمانی لە (٥) پێنج ئایلتس کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی..
پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی .لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن
شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی
حەوتەم: پێویستە خوازیار ئەم فــــۆرمـــە پڕبكاتەوە و پرێنتی بكات لەگەڵ دۆكیۆمێنتە داواكراوەكانی سەرەوە پێشكەشی بكات
لە هەنگاوێکی نوێدا گۆڤاری پۆلیتەکنیک بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ئامادەیە بۆ وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە پسپۆریە جیاوازەکاندا.
گۆڤارەکە کار بە پێوەرە باوەکانی جیهان دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، مامۆستایان و توێژەران دەتوانن بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی توێژینەوەکانیان بڵاوبکەنەوە، میکانیزمی پێشکەش کردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، ئەمەش وادەکات توێژەر ئاگاداری قۆناغەکانی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی بێت.
پێویستە سەرەتا توێژەر لە لینکی تایبەت بە گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیک ناوی خۆی تۆمار بکات، زانست خوازان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی گۆڤارەکە، دەتوانن لە ئێستاوە توێژینەوەکانیان بۆ ناونیشانی دیاریکراوی وەرگرتنی توێژینەوە بنێرن.
زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری گشت ئەو قوتابیە بەڕێزانە دەکاتەوە ئەوانەی بەپێی ڕێنماییەکان دەیانەوێت گواستنەوە و دابەزینی خوێندن ئەنجام بدەن دەتوانن سەردانی ئەم لــیــنــکــە بکەن بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن.