Blog

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە 6ی نۆڤەمبەری 2023، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان بەڕێوەبرد.

خولەکە بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەرێز رائید معتاج علی حمۆ، و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکە لەناو کەمپسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو کە تیایدا یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، سەرۆکی بەشە زانستییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیبوون.

شیاوی باسە لە خولەکەدا ڕێنمایی پێویست بۆ کاتی روودانی رووداوی نەخوازراو بە ﻗﻮﺗﺎﺑﯿﺎن و فەرمانبەران و ﻣﺎﻣﯚﺳﺘﺎﯾﺎن درا، کە خۆی لە ﻓﺮﯾﺎﮔﻮزاری سەرەﺗﺎﯾﯽ و ﭼﯚنیەﺗﯽ ﺧﯚ ﭘﺎراﺳﺘﻦ لێیان، هەروەها ﭼﯚنییەﺗﯽ رووبەڕووبوونەوە و ﮐﯚﻧﺘڕۆل ﮐﺮدﻧﯽ ڕووداوەﮐﺎن بەﮔﺸﺘﯽ باسکرا و بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی خول تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی پراکتیکی ئاگرێکیان کۆنترۆڵ کرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کونسوڵخانەی شانشینی ئوردون لە هەولێر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

رۆژی سێ شەممە 7ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د. نەجیب توما بتو و د. ولاء جودت علی جاف مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی ئوردونیان کرد لەشاری هەولێر و لە لایەن بەڕێز فؤاد المجالي کونسولی شانشینی ئوردونەوە پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکە بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاری بوو لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی شانشینی ئوردون بە هەماهەنگی کونسولخانەی ناوبراو، تاکو لە ڕێگەیەوە چالاکی زانستی هاوبەش لە نێوان زانکۆکان ئەنجام بدرێت وەک کۆنفرانسی زانستی و ئاڵوگۆری  قوتابیانی زانکۆمان و قوتابیانی زانکۆکانی ئوردونی.

لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی تەواو هەبوو لە نێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییانە بۆ سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی یەکتری.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دەستەی گشتی رێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێ شەممە 7ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی دەستەی گشتی ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا جەخت کرایەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆمان و دەستەکە بۆ زیاتر خزمەتکردنی پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان.

لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس هەرکی باسی رۆڵی بەرچاوی پێشمەرگە لە پاراستنی کوردستان کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و خزمەتێک کە دۆخی پێشمەرگە باشتر بکات.

لە کۆتاییدا شاندی میوان لۆگۆی ڕێکخراوەکەیان پێشکەش بەسەرۆک زانکۆ کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکەیان.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ئەمیندارییەتی عەتەبەی حوسەینییە بۆ وەرگێڕان و پەیوەندی رۆشنبیری دەکات

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2ی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لەشاندێکی دەزگای (الامانة العامة للعتبة الحسنية المقدسة مركز الترجمة و التواصل الثقافي).

لە دیدارێکدا کە پ.ی د.ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوو، شاندی میوان چەند کتێب و بابەتێکی گرنگیان وەک دیاری پێشکەش بە زانکۆمان کرد کە وەرگێرابوونە سەر زمانی شیرینی کوردی، و خۆیان لە بابەتەکانی تایبەت بە ڕەوشت و ئاین و بابەتی تر دەبینییەوە، لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی شاندەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو کارەیان.

شایەنی باسە ئەوە یەکەمجار نییە ئەو دەزگایە سەردانیزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن، خۆشحاڵی خۆشیان دەربری کە هەرچی پێویستی هەبێت بەبابەتی وەرگێران ئەوان ئامادەن هاوکاری زانکۆمان بکەن.