Blog

سەرۆکی زانکۆ وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی دەکات

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد.

لە وانە نموونەیەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی بەناونیشانی (مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو) و (سەوزکردنی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە) پێشکەش کرد.

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی لە ھەردوو بابەتەکەیدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بوون بە مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو، ھەروەھا باسی لە بایەخدان بە خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە کرد.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of practice) دەکات

رۆژی دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆمان بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of Practice) لەلایەن پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی کرد،
بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی توانای مامۆستایانی زانکۆمان لە بواری کۆنکریت و بیناسازی.

 

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی تایبەت بەچۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و کردنەوەی دووبەشی زانستی نوێ رێکخست

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی تایبەت بەچۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و کردنەوەی دووبەشی زانستی نوێ رێکخست

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024، بەبەشداری ژمارەیەک لە قوتابیانی دەڤەری مێرگەسۆر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی (رێنماییکردنی قوتابیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ: ئاشناکردن بە بەشەزانستییەکان و ستراتیج و ئامادەکاری) رێکخست.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە د.طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و گوتی: “ئەرکی زانکۆ و پەیمانگەکان تەنها فێرکردن و توێژینەوەی زانستی و داهێنان نییە، بەڵکو هاوکات ئەرکێکی دیکەشی هەیە، کە بریتییە لە خزمەتکردنی سەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگە؛ بەو مانایەی کە چۆن تاکەکان ئامادە بکات لە پێناوی بەدیهێنانی ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لە ژیانیان و ئامادەکردنیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهات و رووداوە نوێیەکان. بۆیە لەم ڕووەوە، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەمیشە هەوڵدەدات سوود بە هەموو چین و توێژەکانی کومەڵگە بگەیەنێت و هەروەها بە پێچەوانەشەوە، سوود لە توانا و بیرۆکە جوانەکانی تاکەکان وەربگرێت.”

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا راگری پەیمانگە وتی، “ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە، پێدانی هاوکاری و بەرچاوڕوونییە بە قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12، تا بزانن چۆناو چۆن هەنگاو بنێن بەرەو زانکۆ و چۆن لەگەڵ ئەو قۆناغە گرنگەی ژیانیان هەڵسوکەوت بکەن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.”

لەکۆتایی وتارەکەیدا د.طالب سوپاسی پ.ی.د. بەدر قادر سورچی کرد کە بە سیمنارێک بەشداری لە وۆرکشۆپەکە کرد، هەروەها سوپاسی تیمی راوێژکار و تەکنیکی زانکۆلاینی پەیمانگەی کرد، کە ساڵانە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە هاوکاری قوتابیانی پۆلی 12 دەکەن، بەتایبەتی بە پێدانی راوێژ بۆ دیاریکردنی پسپۆری و پرکرنەوەی فۆرم بە شێوەیەکی دروست.

سیمناری تایبەت بە خستنەڕووی زانیاری لەبارەی هەردوو بەشی زانستی رووەکە پزیشکییەکان و پەروەردەکردنی مێش هەنگ لەلایەن پ.ی.د. بەدر قادر سوورچی پێشکەش کرا و بەوردی باسی لە پلانی بەشەکە و چۆنیەتی خوێندن و ستراتیژی کارکردنی دووبەشەکە کرد.

هەرلە سیمناری دووەمدا م. کارێزعبدولوهاب بەشێوەیەکی ورد و زانستییانە و بەپێی ئەزموونی چەند ساڵەی لەبوارەکە، قوتابییانی بەنوێترین گۆرانکاری و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین ئاشنا کرد و بەرچاو ڕوونی تەواوی دایە قوتابییان بۆ ئەوەی بتوانن بە بەباشترین شێوە فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە.

 

لە ڕێورەسمێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە ژمارەیەک قوتابی دەبەخشێت

ڕۆژی یەکشەممە 22 ئەیلولی 2024، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان، نوێنەرانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی تیشک، لەهۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێوڕەسمی ئاهەنگی چوونەنێو رانکی جیهانی قوتابییانی زانکۆمان
‏ ACI Kurdistan chapter – ACI Students Chapter Epu student بەڕێوەچوو.

لەئاهەنگەکەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەخشرایە قوتابیانی هەرسێ زانکۆکە کە لەنێویشیاندا قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی کارایان هەبوو لە چەندین چالاکی تایبەت بە
‏ ACI Students Chapte بەمەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ و چونە نێو ڕانکی جیهانی.