Blog

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشدار بوو لە مەراسیمی پازدەیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سۆران

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشدار بوو لە مەراسیمی پازدەیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سۆران

ئەمڕۆ یەکشەمە 10/11/2024 بەڕێز ( د.طالب محمد شەریف عمر ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حزبی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کوردستان بەشداربوو لە پازدەیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سۆران.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

وانەی کرداری بەشی زانستی پەرستاری

وانەی کرداری بەشی زانستی پەرستاری بەسەرپەریشتی مامۆستا نێرگز بایز.

لە وانەکەدا راهێنان بە قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری دەکەن لە ناو تاقیگەکانی پەیمانگە بە بەکارهێنای هاوشێوەی مرۆڤێکی نەخۆش کەناسراوە بە( ئەلێکس). وانەکە تایبەت بوو بە (فێرکاری دانانی سۆندەی خۆراک)،
Nasogastric tube procedure on ALEX(patient
simulator).

دووشەممە١١/١١/٢٠٢٤

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەیەمینی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر کردەوە.

بەسەرکردنەوەی سەرۆکی زانکۆ بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د.رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.سامان عبدالقادر بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خاتوو پەرێشان حاجی احمد بەڕێوەبەری سەنتەری کلاد لە زانکۆی سۆران، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو.

 تاقیکردنەوەکان بۆ بۆ گشت ئاستەکان لە کاتی بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە یادی 100ساڵەی لە دایکبوونی خاتوو دانیال میتران

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٤ یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی بوونی خاتوو دانیال میتران بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک و بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ڕاگری بەیمانگە پ.ی. د.تیران جمیل پیرۆ بە یاوەری سەرۆکی زانکۆ پ.د.ادریس محمد طاهر بەشداربوون لەم یادە لە ڕێخرابوو لەلایەن قونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر.