Blog

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی راهێنان هێنا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23ـی ئەیلولی 2021 لە درێژەی کاروچالاکییە زانستیەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی کۆتایی هات بە خولێکی راهێنانی زاستی کە بۆ مامۆستایانی زانکۆمان کرابوویەوە، لە ژێر ناونیشانی

“Basic Molecular Biology techniques: From DNA extraction to PCR application” .

خولەکە لەرێکەوتی 20ـی 9 دەستی پێکرد و لە 23ـی 9 کۆتایی هات کە لەلایەن د. نزار شوان مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر گوترایەوە لە تاقیگەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.

شایەنی باسە مامۆستایان سوودێکی زۆریان لە زانیارییەکانی خولەکە بینی و ئەو جۆرە خولانەیان بەگرنگ زانی بۆ نوێبوونەوەی زانیارییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی ستافی ئەکادیمی زانکۆ.

هەروەها لە لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی د. هێمن کاکەخان عوڵا دووپاتی کردەوە کە ئەم جورە خولانە لە داهاتوودا بەردەوامیان دەبێت.

لە کۆتاییدا بروانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو.

xul rahenan dna (16)
xul rahenan dna (4)
xul rahenan dna (2)
xul rahenan dna (3)
xul rahenan dna (5)
xul rahenan dna (6)
xul rahenan dna (7)
xul rahenan dna (8)
xul rahenan dna (9)
xul rahenan dna (10)
xul rahenan dna (11)
xul rahenan dna (12)
xul rahenan dna (13)
xul rahenan dna (14)
xul rahenan dna (15)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری قوتابیانی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی زانکۆمان دەکاتەوە کە خولێکی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە قوتابیانی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی بۆ ماوەی یەک مانگ دەکاتەوە، بەمەبەستی بەشداری کردن ئارەزوومەندان دەتوانن لە 21ـی 9 تاکو 23ـی 9 سەردانی سەنتەری زمان بکەن لە ناو کامپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، و پێویستە ئەم بەڵگانە لەگەڵ خۆیان بهێنن (ناسنامەی باری کەسی یان کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت + فەرمانی وەرگرتنی لە دبلۆمی باڵا).

بەشی تەکنیکی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولێکی ئۆنلاین دەهێنێت

رۆژی 15ـی ئەیلولی 2021 بەشی تەکنیکی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولی ژمێریاری کردارەکی بە بەکارهێنانی پرۆگرامی (اصيل الذهبي) هێنا کە بۆ قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکە کرابوویەوە.

خولەکە دیزاین کراوە ببێتە یارمەتی دەرێک بۆ رێکخستنی کردارە دارایییەکان وەکو چۆنیەتی دروستکردنی لیستی ژمێرکاری و لیستی کریارەکان و لیستی فرۆشیارەکان وە دەرهێنانی راپۆرتە دارایی یەکان..
وە پاش تەواو کردنی خولەکە بەشداربوو لە توانایدا دەبێت کۆمپانیایەکی نوێ لەڕووی ژمێریاری و داراییەوە لەناو پرۆگرامەکە دروست بکات و تۆمارکردنی کردارەکانی رۆژانەی لەگەڵ کڕیار و فرۆشیارەکان لە پسوولەی کڕین و فرۆشتن و پارە وەرگرتن و خەرجکردن وە دەرهێنانی راپۆرتە داراییەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات .
خولەکە بە بەشداری زیاتر لە 90 قوتابی لە قۆناغەکانی دوو و سێ و چوار دەستی پێکرد و ماوەی 8 رۆژ بەردەوام بوو کە رۆژانە 3 کاتژمێر بەشێوەی ئۆنلاین وانەکان لە لایەن م. دڵشاد عزیز جمال بەم شێوەیەی خوارەوە وترایەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکى نێودەوڵەتى خولێکی راهێنان دەکەنەوە

رۆژی شەممە رێکەوتی 11ـی ئەیلولی 2021 لە هۆتێلی ئەربیلی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی خولێکی راهێنانی تایبەت بە رەوتەکانی بازرگانی و کارگێڕی کردەوە بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەریەک لە زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر، تەکنیکی باکوور، ئەلفورات ئەلئەوسەت، موسڵ و پەیمانگەی ئاراراتی ناحکومی.

خولەکە بە سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو و لە لایەن راهێنەری نێودەوڵەتی پ.د. حسن یونس پێشکەش کرا.

ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی راهێنەرانە بۆ ئەوەی دواتر خولی راهێنانی تایبەت بۆ قوتابیانی زانکۆمان و قوتابی کۆچبەری ناوخۆ و دەرەوە بکەنەوە.

و رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 15ـی ئەیلولی 2021 کۆتایی بە خولی راهێنانەکە هات و بروانامەی بەشداربوون لە لایەن سەرۆکی زانکۆکانی پۆلیتەکنکی هەولێر و فورات بەخشرایە بەشداربووان.

شایانی باسە لە ماوەی رابردوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارک واژوو کرابوو بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی قوتابیانی کۆچبەر و کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.

وا بڕیارە رێکخراوی ناوبراو بە هەماهەنگی زانکۆمان لەم ساڵدا دوو خولی دیکەی راهێنان بکەنەوە لە بوارەکانی ئینگلیزی ئەکادیمی و وێنەی ئەندازەیی.

traning spark (53)
traning spark (18)
traning spark (10)
traning spark (17)
traning spark (19)
traning spark (29)
traning spark (34)
traning spark (48)
traning spark (37)
traning spark (42)
traning spark (1)
traning spark (2)
traning spark (3)
traning spark (4)
traning spark (5)
traning spark (6)
traning spark (7)
traning spark (8)
traning spark (9)
traning spark (11)
traning spark (13)
traning spark (14)
traning spark (15)
traning spark (16)
traning spark (20)
traning spark (21)
traning spark (22)
traning spark (23)
traning spark (24)
traning spark (25)
traning spark (26)
traning spark (27)
traning spark (28)
traning spark (30)
traning spark (31)
traning spark (32)
traning spark (33)
traning spark (35)
traning spark (36)
traning spark (38)
traning spark (39)
traning spark (40)
traning spark (41)
traning spark (43)
traning spark (44)
traning spark (45)
traning spark (46)
traning spark (47)
traning spark (49)
traning spark (51)
traning spark (52)
traning spark (55)
traning spark (56)
traning spark (57)