Blog

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە هەڵسەنگێنەرانی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 29ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە هەڵسەنگێنەرانی سیستمی بۆلۆنا پرۆسێس پ.ی.د. اسماعیل و د. ئایدن لە زانکۆی ئاکدەنیز کرد.

هەڵسەنگێنەرەکان لەسەر داوای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی تورکیاوە بانگهێشت کراون بە مەبەستی  بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی سیستەمی بۆلۆنا و رێژەی جێ بەجێ کردنی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە، بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوون و کەموکوریتەکان دەستنیشان بکەن.

دوای کۆبوونەوەی هەڵسەنگێنەران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن م. کۆڤان عمر حسن، شاندی ناوبراو سەردانی کۆلێژی تەکەلۆژیای هەولێریان کرد و لە لایەن راگری کۆلێژ پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر و گشت سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازییان لێکرا، لەو سەردانەدا دوو سیمنار پێشکەش کرا و تیایدا هەردوولا سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو و خاڵە باش و خراپەکان دەستنیشان کران بەمەبەستی بەرەو پێشچوونی پرۆسەکە بەشێوەیەکی باشتر و خێراتر.

بڕیارە هەڵسەنگێنەرەکان سەردانی کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێڕی و ئەندازیاری هەولێر بکەن، و بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەکە دەکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن کە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ دەست نیشانکردنی خاڵە باش و نەرێنییەکان کە لەم سیستەکەدا رووبەرووی پرۆسەکە بوونەتەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەروەها زانکۆ ئامادەیی دەربڕی بۆ کارکردن لەسەر خاڵە لاوازەکانی پرۆسەکە تاکو بە باشترین شێوە بەردەوامی بە سیستەمی بۆلۆنا بدرێت لە گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان.

بڕیارە دوای سەردانی کردنی شاندەکە بۆ گشت کۆلێژەکانی زانکۆمان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی باڵای بۆلۆنا پرۆسێسی زانکۆ ئەنجام دەدەن و هەموو سەرنج و تێبینی و چارەسەرەکانیان دەخەنە روو بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

halsangenarany bolonga (2)
halsangenarany bolonga (4)
halsangenarany bolonga (5)
halsangenarany bolonga (10)
halsangenarany bolonga (8)
halsangenarany bolonga (9)

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان ئای یو س دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 28ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە د.ئۆرھان حیکمەت عزیزئوغلو سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەولەتییەکان (ئای یو سی) و شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس (کەی ئێس تی یو) .
یاداشتنامەکە بە مەبەستی پێشوەبردنی لایەنی ئەکادیمی و زانستی، ئاڵگۆڕکردنی قوتابی لە نێوان ھەردوولا، پەرەپێدانی توێژینەوەکان و پەیوەندییە ئاکادێمییەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی.
یاداشتنامەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول بۆ کاروباری قوتابیان و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس واژووکرا. ھەروەھا شاندی ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد لەلایەن بریکاری وەزارەت بەرێز د.عبدالفتاح عبدالرزاق پێشوازییان لێ کرا لە دانیشتنەکەدا چەند کێشەیەک سەبارەت بە یەکسانکردنی بروانامەکان لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی قوبرس تاوتۆی کران بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ کێشەکان.

serdan iuc1
serdan iuc
serdan iuc4
serdan iuc3

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوه عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی ئیتاڵی کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی (ئێف ئۆ سی ئێس ئای ڤی)ـی ئیتاڵی که فیدراسیۆنی 86 رێکخراوی ناحوکمی ئيتاڵيایە لە هەموو جیهان به هاوکاری رێکخراوی سەپان (ئێس ئۆ ئەی ئی) .

لە دیدارەکەدا کە بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لەنێوان زانکۆمان و رێکخراوەکە واژوو کرا کە خۆی لە هاوکاری کردنی ستافی کشتوکاڵی زانکۆ و هەروەها بەخشینی پاڵپشتی دارایی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان و هەولێر بەتایبەتی.

سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و پاڵپشتییەک لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ لە زانکۆمان لەلایەن رێکخراوی ناوبراوەوە، لە بەرامبەردا شاندی میوان زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد لەپای هاوکاری و پاڵپشتی و ئامادەیی بەڕێزیان بۆ هەر هاریکاریەک كه‌ ببێته هۆکاری بوژانه وه ی که رتی کشتوکاڵ و به بازاڕ کردن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر خولێکی راهێنانی کار بۆ ژمارەیەک دەرچوو دەکەنەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23ـی ئەیلولی 2021 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر خولێکی دیکەی راهێنانی کاریان بۆ ژمارەیەک دەرچوو کردەوە کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، و ئامانجی سەرەکی خولەکە هاندان و پاڵپشتی گەنجانە تاکو ببنە خاوەنکار و بازرگانی تایبەت بە خۆیان و بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن ، بۆ ئەم مەبەستەش له‌ ماوه‌ی خوله‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، كار له‌سه‌ر بنیاتنانی پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی ده‌كه‌ن وه‌كو تیم.

ئەم خولە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرەوە سپۆنسەر کراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و بە سەرپەرشتی م. زانیار جبار مامۆستا له‌ كۆلێژی ناوبراو بەرێوەدەچێت.

خولی ڕاهێنانی پێشه‌نگ له‌ ماوه‌ی (4 ساڵی) ڕابردوو سپۆنسه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئایرێكس، سه‌ره‌رای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ژووری بازرگانی هه‌ولێر، رێكخراوی پلان، رێباز فاونده‌یشن و كافتریای كتێب.

به‌شداریكردن له‌م پرۆگرامه‌ به‌خۆڕاییه‌ و به‌شێك له‌ به‌شدابووانی خوله‌كانی ڕابردوو له‌ ئێستادا خاوه‌ن بزنسی خۆیانن و توانیویانه‌ كه‌سانی دیکەش دابمه‌زرێنن.

xuli peshang 202109 (2)-min
xuli peshang 202109 (3)-min
xuli peshang 202109 (4)-min