Blog

وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی بۆلۆنیا پرۆسێس

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، یه‌كێكه‌ له‌و هه‌شت زانكۆیه‌ی كه‌ به‌شداره‌ له‌ پرۆژه‌ی تایگرس، كه‌ له‌نێوان زانكۆی گۆتنگن و هه‌شت زانكۆی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. 

پرۆژه‌ی تایگرس، كه‌ له‌لایه‌نه‌ دارایه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینیكردووه‌ و ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆژه‌كه‌، رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ١١\١٢\٢٠١٨  وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ده‌رباره‌ی جێبەجێکردنی لەسیستەمی بۆلۆنیا له‌ زانكۆی راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو.

كه‌ ئه‌مجاره‌ زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وۆرکشۆپەكه‌ی كردووه‌. 

به‌شدابووانی وۆركشۆپه‌كه‌ پێكهاتبوون سێ پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی سیسته‌می بۆلۆنیا و نوێنه‌رانی زانکۆ ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتی ئەڵمانیا، له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا و چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە قوتابی دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی قوتابی و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی قوتابی و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.

سیسته‌می بۆلۆنیا یه‌كێكه‌ له‌و سیسته‌مه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ ته‌واوی زانكۆكانی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان كاری پێده‌كه‌ن، ئێستا زانكۆكانی كوردستان به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌روواننه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌و كاری بۆده‌كه‌ن، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌. به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، كواڵتی و كریدیته‌كان و سیسته‌می خوێندن به‌ گشتی هاوتا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان. 

حكومه‌تی مه‌كسیك و زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان به‌ هه‌مانگی سكۆله‌رشیپی كورت خایه‌ن راده‌گه‌ینن

له‌ رێكه‌وتی ٤\١٢\٢٠١٨  یه‌كێتی زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی ئاژانسی مه‌كسیك بۆ په‌ره‌پێدان و هاوكاری نێوده‌وڵێتی سكۆله‌رشیپی كورت خایه‌ن ده‌گه‌ینن،

ته‌نها ستافی ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆی هه‌یه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكات، پێشكه‌شكار دوای ئه‌وه‌ی داواكاری پێشكه‌ش كردوو و بوو به‌ كاندید له‌ .به‌رنامه‌كه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی ئۆفیسی نێوده‌وڵه‌تی بكات له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ رێكاره‌كان

لینكی فۆڕمی پێشكه‌شكردن: فۆرم

information paper گشت زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی سكۆله‌رشیپ

خولێكی یاری تێنس له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رێوه‌چوو

رۆژی پێنج شه‌مه‌ رێكه‌وتی ١٣\١٢\٢٠١٨ دوای ده‌وامی فه‌رمی زانكۆ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان خولێكی تێنسی سه‌رمێزی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ( سه‌رۆكی زانكۆ و گشت راگره‌كانی كۆلێژو په‌یمانگه‌كان) به‌ڕێوه‌برد. له‌ خوله‌كه‌دا م. ئومێد حه‌وێزی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و د. بۆتان ئاسنگه‌ر پله‌ی دووه‌م. دوای ته‌وابوونی یارییه‌كه‌ سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی پێشكه‌شی به‌شداربووان و رێكخه‌رو ناوبژیوانانی یاریه‌كه كرد.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداری وۆركشۆپی بۆڵۆنیا پرۆسێس كرد

بە چاودێری به‌رێز د. یوسف گۆران- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی چەرمۆ وۆرکشۆپێکی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس (Bologna Process) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌برد.

له‌و وۆركشۆپه‌دا،  به‌رێز پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆ،  د. نجیب تۆما- ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، پ.ی.د. هۆشیار امین احمد- به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زانستی، م. كۆڤان شێروانی به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی خوێندن, به‌رێز نیان خۆشناو- دڵنیایی جۆری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.

ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، سەرۆکی زانکۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و، ڕاگری پەیمانگه‌ تایبەتەکان و، بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین و، پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان ئه‌مڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی  (١٠/١٢/٢٠١٨) لە (هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی-شیڕاتۆن) به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شێك له‌ ورده‌كاری وۆركشۆپه‌كه‌ ده‌رباره‌ی بۆڵۆنیا پرۆسێس:

وەزارەتەکەمان بە بایەخەوە دەڕوانێتە جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس

لە به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌ كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: له‌ سەرەتای دەستبەکاربونمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، یەکێک لە ئامانجە گرنکەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتی بوە لەهەوڵدان بۆ دەرچون لەو سیستمە کلاسیکیەی، کە لە زانکۆ و په‌یمانگه‌کان پەیڕەو دەکرا، هەروەها هەنگاونان بو بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و، بە ستانداردکردنی سیستمی خوێندن و پرۆگرامەکان بە ئامانجی گونجاندن و نزیکبونەوە لە ستانداردی سیستمی خوێندنی زانکۆ پیشکەوتوەکانی جیهان، وتیشی بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵى (٢٠١٥) و، دواى تێپەڕبونى ساڵێک به‌سەر دەست بەکاربونماندا سمینارێکمان بە ناوى (جێبەجێکردنى ڕیفۆرمى جۆرى سیستمى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان و بۆلۆنیا پرۆسێس) به‌دروشمى (پلان و دیدگه‌ى نوێ بۆ ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان) پێشکەش کرد بە ئامادەبونى زۆرێک لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاگركان و، سەرۆک بەشەکان و، مامۆستایان و بەرپرسانى زانکۆکان، کە تیایدا باسمان لەوە کرد وەزارەتەکەمان بە بایەخەوە دەڕوانێتە جێبەجێ کردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌وكات ڕامانگه‌یاند، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی زانكۆكان و ئاوێته‌كردنی به‌سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جیكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیسه‌.

سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس زۆرترین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له‌ گرنگی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس كرد و وتی: هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس هەوڵێکی گرنگە بۆ  ئەوەی ئێمەش بتوانین سیستمی خویندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیستمی خوێندنی وڵاتانی پێشکەوتو بگونجێنین، وتیشی بۆ ئەوەى ببێتە دەستکەوتێکى گەورە بۆ چارەسەرکردنى زۆرێک لە کێشەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەبەرئەوەى ئه‌م سیستمه‌ پڕۆژەیەکى زانستى پڕ بایەخە لە خوێندنى باڵادا و، پێوەرى تایبەت بە خۆى هەیە و، لە ئێستادا لە زیاتر لە (٤٨) وڵات لە ئەوروپا و، سەرانسەرى جیهان پەیڕەوى بۆلۆنیا پرۆسێس دەکرێت، ئه‌م سیستمه‌ وا دەکات بە سیستەمی کرێدت لە ڕێگەی (ECTS)، ئەوەش وا دەکات کە خوێندکارەکانمان بە ئاسانتر لە زانکۆ ناوبەنگەکانی جیهان وەربگیرێن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا، ڕونیشیكرده‌وه‌ سیستمی (ECTS) ژینگەیەکی باشتری فێربون بۆ فێرخوازانمان فەراهەم دەکات، چونکە بۆ کۆکردنەوەی کرێدت قوتابیان و خوێندکاران پێویستە چالاکی زۆر و پڕاکتیکی بۆ ئەم مەبەستە ئه‌نجام بدات، وتیشی جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس ده‌توانێ به‌شێكی زۆر له‌ كێشه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ وڵاته‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات وه‌ك یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، چونكه‌‌ ئه‌و سیستمه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌، له‌هه‌مان كاتدا گواستنه‌وه‌ی خوێندكار له‌ نێوان زانكۆكان چاره‌سه‌ر ده‌كات و، خوێندكاران له‌ هه‌ر وڵات و زانكۆیه‌ك كه‌ ئه‌و سیستمه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و بیانه‌وێ ده‌توانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، وتیشی هه‌ربۆیه‌ بڕیارمادنداوه‌، هه‌ر زانكۆیه‌ك بخوازێ به‌شێكی نوێ بكاته‌وه‌ ده‌بێ په‌یڕه‌وی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس بكات.

ئێستا سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس له‌ دو زانكۆ و چه‌ند به‌شێكی زانكۆی تر جێبه‌جی ده‌كرێ

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمی له‌ كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەم ستراتیجیەتەی وەزارەت، بە خۆشحاڵیەوە هەردوو زانکۆی چەرمۆ و زانکۆی زاخۆ بە دەنگ ستراتیژیەتی وەزارەت هاتن و  ڕایانگەیاند کە ئامادەن بە تەواوەتی سیستمی بۆڵۆنیا پڕۆسێس جێبەجێ بکەن و، له‌ ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا هه‌نگاوی گه‌وریان نا و، لە ئێستادا هەردو زانکۆ پەیڕەوی بۆلۆنیا پڕۆسێس لە تەواوی کۆلێژ و بەشە جیاکانی زانکۆکانیان دەکەن، وتیشی جێگای دەستخۆشیە کە هەندێک لە بەشە جیاکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وه‌ك زانكۆی گه‌شه‌پێدان پەیڕەوی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس دەکەن.

سه‌رچاوه‌: وێبسایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی