Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دوو زانکۆی عێراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارک پرۆژەیەکی گرنگ رادەگەیەنن

 پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور و سەرۆکی زانکۆی موسڵ، رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی پرۆژەیەکی راگەیاند لەژێر ناونیشانی (ئینۆڤەیشن لاب) کە سێ زانکۆی عێراقی تێیدابەشدارن.

سەرەتای وێرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆکان و میوان و رێکخەرانی وێرکشۆپەکە و سەرپەرشتیارانی پرۆژەی ناوبراو کرد و وتی:
“بەخێربێن بۆ شاری هەولێر بەخێربێن بۆ دەستپێک و کردنەوەی پرۆژەی (ئینۆڤەیشن لاب) کە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەڕێوەی دەبات و بە هەماهەنگی رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی جێ بەجێ دەکرێت.

ئێمە خۆشحاڵین کە سەرکەوتووانە لەگەڵ هاوکارانمان لە رێکخراوی سپارک، زانکۆی تەکنیکی باکوور و زانکۆی موسڵ کاردەکەین. هەروەک ئاگادارن لەسەرەتای هەماهەنگیمان لەگەڵ سپارک، توانیومانە زۆربەی ئامانجەکانمان بەدەستبهێنین کە سەرەتا خۆی لە دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کار و خوێندن بۆ ئاوارەکان دەبینییەوە.

ئەو پرۆژەیەش هاوکات یارمەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری دا کە لە زۆر بواری وەک بنیاتنانی تواناکان، پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان، خوێندن و مەشقپێکردنی ڕاهێنەران (تی.ئۆ.تی.ئێس) لە کەرتی جیاواز. ئێمە شانازی بە خۆمان دەکەین کە توانیمان خولی ڕاهێنانی ئاست باڵا دابین بکەین لە بوارەکانی (زمانی ئینگلیزی، بازارکردن) توانیشمان لەبارودۆخی نالەباری کۆرۆناش بەردەوامی بە چالاکییەکانمان بدەین.

زۆر خولمان بۆ ستافی زانکۆ کردەوە، بەیەکەوە کارمان کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس). وەک دەزانین کە زانکۆکەمان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنا کرد وەک ستراتیژیەتێکی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر بۆبەرەو بەنێودەوڵەتیبوون لە کاتێکدا کە ئەم هەنگاوانە گەشە بە پێوەرەکانی خوێندنی باڵا دەدات لە هەرێمی کوردستان و عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ گووتی: “دەمەوێ سوپاسی ڕێکخراوی سپارک بکەم کە زانکۆی ئێمە و دوو زانکۆی تری هەڵبژارد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە و هیوادارین تا دوا ساتی کۆمەکردنیان لە هەماهەنگی وهاوکاری بەردەوام بین.

بیرۆکەی (ئینۆڤەیشن لاب) بیرۆکەیەکی سادەیە، بەمانای توانا بەخشین بەسەنتەر، کە هەنگاوێکە بۆ ئەوەی قوتابیان بەتاک یان بە گرووپ زانیاری و بیروڕا بگۆرنەوە، بەدوای پالپشت و ڕێنیشاندەر بگەرێن لە هەمووشی گرنگتر دروستکرنی پەیوەندیە لەگەل هاوپۆلەکانیان، ماموستایانی زانکۆ، خاوەنکارەکان و بازرگانەکان کە ئەمانە دەتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان بهێننەدی و بیخەنە بواری راستی و جێبەجێکردن”.
لەکۆتایی وتارەکەیدا دکتۆر کاوە دووبارە سوپاسی لێژنەی باڵای رێکخستن و جێبەجێ کردنی وێرکشۆپەکەی کرد بەهۆی ئەوەی کە بەشێوەی گرووپ کارکردن و تێکۆشانیان بۆ ئەوەی ئەم وێرکشۆپ و پرۆژەیە سەرکەوتووانە کارەکانی بگات بە ئەنجام.

spark project1
spark project 6
spark project2
spark project3
spark project4

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی یونسکۆ دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 21ـی نۆڤەمبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوه عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی یونسکۆ کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێوبەری پرۆژەی (تی ئی ڤی تی2) بەڕێز تیمۆثی مایزن و یاردەدەری بەڕێوبەری پرۆژەکە خاتوو ڤامان امین.

لە دیدارەکەدا کە یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەکە لەزانکۆمان کە خۆی لە پەرەپێدانی دڵنیایی جۆری و هەگبەی خوێندن لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن دەبینێتەوە.

پرۆژەی (تی ئی ڤی تی2) بۆ گشت زانکۆ تەکنیکییەکانی عێراقە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لە ساڵی 2020ـەوە دەستیپێکردووە و هەر زانکۆیەک بۆ بوارێکی تایبەتمەند بەشداری لە پرۆژەکە دەکات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەشداری پرۆژەکەی کردووە.

ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی وەرنەگیراو

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی خوێندن دەرەخسێنێت بۆ ئەو دەرچووانەی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کە ناویان لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگەیەك دەرنەچووە.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ڕۆژی یەکشەمە 21/11/2021 تا ڕۆژی چوارشەمە 24/11/2021 بۆ ماوەی چوار رۆژ سەردانی بەشی تۆماری ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی خوارەوە بکەن تاکو فۆرمی خوێندنی ئێواران لەو بەشانەی کە پلانی وەرگرتنیان پڕ نەبووەتەوە وەربگرن.

کۆلێژ و پەیمانگەکان:

  • کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر
  • کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە
  • پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
  • پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر
  • پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە
  • پەیمانگەی تەکنیکی سۆران

تێبینی:فۆرمی پێشکەشکردن تەنها لەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی لەسەرەوە ناویان هاتووە وەردەگیرێت و لە سەرۆکایەتی زانکۆ هیچ فۆرمێک پێشکەش ناکرێت.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی خولی 22ـهەمینی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 18ـی نۆڤەمبەری 2021 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە  ئـاھەنگی دەرچووانی خولی٢٢ (خولی تێپەڕاندنی بەربەستەکان) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەرێوەبرد کە تیایدا پۆلێک قوتابی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکیان لە پسپۆڕیەکانی ڤیتێرنەری، شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، بیناکاری، تەلارسازی، تەکنەلۆجیای زانیاری و کارگێڕی کار پێبەخشرا.

مەراسیمەکە بە هاتنە نێوگۆڕەپانی قوتابیان و مامۆستایان و ئـەنجومەنی کۆڵێژ  و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دەستی پێکرد

پاشان سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش بە قوتابیانی دەرچوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغی دوای پەیمانگە.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتۆ سوێندی یاسایی دەرچوانی خوێندەوە و دواتر سەرۆکی زانکۆ لەسەر داواکاری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە فەرمانی پێدانی بڕوانامەی بۆ قوتابیان خوێندەوە.

ahangi shaqlawa (3)
ahangi shaqlawa (1)
ahangi shaqlawa (4)
ahangi shaqlawa (5)
ahangi shaqlawa (2)
ahangi shaqlawa (7)
ahangi shaqlawa (12)
ahangi shaqlawa (6)
ahangi shaqlawa (11)
ahangi shaqlawa (8)
ahangi shaqlawa (10)