Blog

ئەڵمانیا .. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پ.د. کمال مەزهەری کرد

رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی 24/2/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی بە یاوەری یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب، سەردانی مێژوونووس و لێکۆڵەر و رووناکبیری گەورەی گەلی کورد پ.د. کەمال مەزهەریان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی بەرێزیان.

لە ماوەی رابردوو د. کمال مەزهەر باری تەندروستی تێکچووبوو، لە میدیاکانەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراو بڵاوبووەوە، خۆشبەختانە دووربوو لە راستیەوە، وە لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر لە شاری بۆنە لە وڵاتی ئەڵمانیا.

پ.د. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە (١٤ ی شوباتی ١٩٣٧) لە کەرکوک لەدایکبووە، نووسەر و مێژوونووس و لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆبووە لە زانکۆکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی چەندین تێزی دکتۆرا و ماستەری کردووە ،و خزمەتێکی زۆری مێژووی کوردی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە، لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد بووە لە پاریس و خاوەنی چەندین بەرهەمە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و زمانی رووسی و هەروەها کاری وەرگێرانی بۆ چەند بەرهەمێکی دیکە کردووە.

بەرهەمەکانی د. کەمال مەزهەر

بە زمانی عەرەبی

کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم

ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت

چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق

سەرھەڵدان

چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم

حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان

چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان

چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ

بە زمانی کوردی

کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا

کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا

ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی

تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا

مێژوو

ڕونەسانس

پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد

چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

بە زمانی رووسی

خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی

کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی

بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان

وەرگێڕانەکان

سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو کوردەکان ئا. شامیلۆف

وەرگێڕانی ٥ کتێبی وانەیی زانکۆ

کوردەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانی

لێژنەی كەرتی تەكنەلۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱۹/۲/۲٠۱۹ لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر ئەندامانی لێژنەی كەرتی تەكنەلۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.بە سەرۆكایەتی د بۆتان مجید احمد و ئامادەبوونی گشت سەرۆكی بەشە تەكنەلوجیەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هەر سێ پەیمانگەی تەكنەلوجی هەولێر، پەیمانگەی تەكنیكی شقلاوە، پەیمانگەی تەكنیكی كۆیە و بە ئامادەبوونی سەرۆك بەشەكانی كۆلیژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر كە تێدا باس لە پرۆسەی بۆلۆنیا سیستەم و جی بە جی كردنی سیستەمیectsكە بریارە ساڵی  خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاو بنێ بۆ پەیرەو كردنی ئەو سیستەمە.سیستەمى ( بۆڵۆنیا پرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر يه‌كێكه‌ له‌و زانکۆيانه‌ى له‌ناو زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە پەێرەو دەکات، وه‌تەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلیزیە و گرنگى دەدات بەچالاکى قوتابیان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکەمجار دیبەیتی زانکۆ ڕادەگەیەنێت

لەسەر راسپاردەى سەرۆکی زانکۆ پ.ى.د.کاوە شێروانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆ دیبەیتی
EPU Debate
ڕادەگەیەنێت کە هەموو رۆژانى دووشەمە ئەنجام دەدرێت لە هۆلى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى کات ژمێر 3:30ـی پاش نیوەرۆ، بۆ ماوەى دوو کاتژمێر دەرگاى بەشداربوون کراوەیە بۆ هەموو ستافى ئەکادیمى زانکۆ، بابەتەکانى دیبەت پەیوەندى راستەوخۆیان هەیە لەگەڵ پێشهاتە زانستیە نوێیەکانى سەردەم.
ئامانجەکانی دیبەیت بریتین لە :
1. دروست کردنى پەیوەندیە ئەکادیمى لە نێوان ستافى ئەکادیمی زانکۆ .
2. تاوتوێکردنى نوێترین رێبازەکانى توێژینەوە و تەکنەلۆژیاى زانستى .
3. پەرەپێدانى تواناکان لە رێگاى گفتوگۆی ئەکادیمى و گۆڕینەوەى بیرو بووچوون لە بوارە جیاجیاکانی زانستەکان.

ئاگاداری بۆ بەشداری کردنی قوتابیانی زانکۆمان لە بەرنامەی ئەستێرکانی زانکۆ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری قوتابیانی هەر سێ کۆلێژی تەکنیکی (ئەندازیاری، کارگێری، تەندروستی) هەولێر دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لە بەرنامەی (ئەستێرەکانی زانکۆ) کە لە کەناڵی کوردستان 24 پەخش دەکرێت، رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 20/2/2019 کاژێر 12:30 لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ئامادەبن بەمەبەستی تاقی کردنەوە و هەڵبژاردنیان بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەی ناوبراو.