Blog

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی بەشی تەکنیکی میدیا دەکاتەوە

رۆژی 11ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنانی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی بەشی تەکنیکی میدیا کردەوە کە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک بابەتی میدیایی.

خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە لایەن پ.ی.د. بەهات حسیب علی، پ.ی.د. عبدالله عمر یاسین، د. سیروان عمر مجید وترایەوە بە سەرپەرشتی م. ئەژی اکرم عزیز ، بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو.

xul rahenan media (1)
xul rahenan media (3)
xul rahenan media (2)
xul rahenan media (4)
xul rahenan media (5)

کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە خولی ھاوکاری پزیشکی سەرەتایی لەکاتی ڕوداو لەشوێنی کاردا بەرێوەبرد کە لە رێکەوتی 8ـی ئابی 2021 دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
خولەکە بە بەشداری زیاتر لە 30 مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو لە لایەن سەرۆکایەتی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان کرابویەوە وانەکان لەلایەن د.موئـەیەد احمد محمود خاوەن بڕوانامەی (ئێچ ئێس ئی) بەریتانی لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی لەشوێنی کار.
بە پێی پرۆگرامی خولەکە زانیاری گرنگ لەبارەی فریاگوزاری سەرەتایی لەشوێنی کارکردن بە شێوەی کرداری و تیۆری پێشکەش کراو ڕۆژی پێنج شەمە خولەکە کۆتایی ھات و بەشداربووان سودێکی زۆریان بینی.

friaguzary saratayy shaqlawa (8)
friaguzary saratayy shaqlawa (11)
friaguzary saratayy shaqlawa (1)
friaguzary saratayy shaqlawa (4)
friaguzary saratayy shaqlawa (5)
friaguzary saratayy shaqlawa (7)
friaguzary saratayy shaqlawa (9)
friaguzary saratayy shaqlawa (10)

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 12ـی ئابی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، قوتابیان و بەرێوبەرانی زانستی و پرۆگرامەکانی خوێندن، سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە جینا کابرێرا بەرپرسی کاروباری گشتی کونسولخانە و جەیسن یاریدەدەری بەرپرسی کاروباری گشتی لە کوسولخانەی ناوبراو.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی دەربارەی زانکۆ بۆ باسکردن و پلانی داهاتووی زانکۆی روونکردەوە، هەروەها خۆشحاڵی زانکۆی دەربڕی بە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی ئەمریکا لە رێگەی کونسولخانەکەیانەوە، د. کاوە داوای لە شاندی میوان کرد کە یارمەتی پێشکەش بە زانکۆمان بکەن لە رووی لۆجستییەوە و هاوکاری دەرچووانی زانکۆ بکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.
لە لای خۆیەوە کونسوڵی ئەمریکا رۆبەرت پالەدینۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و ئامادەیی دەربڕی کە بە خۆشحاڵییەوە بەشداربێت لە کۆنفرانس و بۆنە زانستی و ئاهەنگەکانی دەرچووان ، هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەمە یەکەمین سەردانی کونسوڵی نوێیە بۆ زانکۆکان وەک یەکەمین زانکۆ سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کردووە.
لە بەشی دووەمی سەردانەکەیدا کونسوڵی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆمان لە بوار و بەشە جیاوازەکان کۆبوویەوە و زۆر خۆشحاڵ بوو بە ئاستی زانستی و کەسایەتی قوتابیان.

serdani consuli amrica (1)-min
serdani consuli amrica (2)-min
serdani consuli amrica (7)-min
serdani consuli amrica (6)-min
serdani consuli amrica (5)-min
serdani consuli amrica (3)-min
serdani consuli amrica (8)-min
serdani consuli amrica (9)-min
serdani consuli amrica (4)-min
serdani consul amrica ta (1)-min
serdani consul amrica ta (2)-min
serdani consul amrica ta (3)-min
serdani consul amrica ta (4)-min
serdani consul amrica ta (6)-min
serdani consul amrica ta (7)-min

ئاگادرییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکان

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری گشت دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان دەکاتەوە ئەوانەی ئارەزووی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە لە کۆلێژه تەکنیکیەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 لە ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی 1/8/2021 دەتوانن سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پێشکەش کردن تا ناویان بچێتە نێو پێشبرکێی وەرگرتن.

بۆ پێشکەش کردن سەردانی ئەم لیــنـــکە بکەن

تێبینی:- تەنها 22 رۆژ ماوە بۆ پێشکەش کردن