زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمی ناساندنی جۆرێکی کۆنکریت کە ناسراوە بە (Pervious Concrete) رێکخست

پێنج شەمە رێکەوتی 4ـی ئایاری 2023 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و بەئامادەبوونی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر پ.د ئەیاد زکی صابر آغا و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین بەرپرسی حکومی و حیزبی و نوێنەرانی کۆمپانیاکان چالاکی ناساندنی جۆرێکی کۆنکریت کە ناسراوە بە (Pervious Concrete) بەڕێوەچوو.
سەرەتا راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر وتەیکی پێشکەش کرد و تیادا بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و مێوانەکانی کرد وە باسی ئەم جۆرە کۆنکریتە و بەکارهێنانی کرد هەروەها سوپاسی گشت لایەنە سپۆنسەرەکانی کرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆ پ.د ئیدریس هەرکی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێری کرد لەگەڵ گشت لایەنە سپۆنسەرەکان، و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆکان تەنها شوێنی خوێندن و پێدانی بڕوانامە نین، بەڵکو دەبێت زانکۆکان تەواوکاری پێداویستییەکان وە پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی هاووڵاتییان بن وە ئەمەش لەڕێی هەماهەنگی زانکۆکان و دامودەزگای حکومی و ناحکومییەکان دەبێت، ئەم پرۆژەیەش لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی هاوکاریکردنی کۆمەڵگەیە لە لایەن زانکۆوە تاکو لە رێگەی ئەم جۆرە کۆنکریتە زۆرترین سوود لە ئاو وەربگیرێت.
ئەم داهێنانە لە کۆنکریت بە شێویەکە کە رێژەیەکی زۆر لە ئاو گلدەداتەوە و رێگر دەبێت روودانی لافاو و لە رێگەیەوە دەتوانرێت دواتر ئەو ئاوە دووبارە بەکار بهێنرێتەوە بۆ مەبەستی جیاواز. دواتر سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژ بە یاوەری مێوانەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی کاردانەوەی ئەم جۆرە کۆنکریتە بەرامبەر بە ئاو تاقیکرایەوە .
لە کۆتاییشدا سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژ خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە سپۆنسەرەکان.