Blog

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP 28) کرد

د.شارا کەمال، مامۆستا لە کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر سەربە زانکۆمان لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا United Nations Climate Change Conference -2023 دا کرد

د.شارا کەمال لەگەل شاندی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە شوێنى تایبەت بەعێراق بەشداریی لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە وەبەرهێنانی ووزەی سەوز لە هەرێمی كوردستان کرد.

ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان لەم وۆركشۆپەدا ڕاپۆرت و ڕاو و بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتەكە خستەڕوو.

پرسە

پرسە و سەرەخۆشیمان ڕادەگەیەنین بە هۆی کۆچی دوایی کردنی ( د. کریم جوان صالح) مامۆستا لە بەشی پەرستاری بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. داواکارین لە خودای گەورە کۆچ کردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سبوری کەس و کار و هاوڕێیانی مامۆستا بدات

پ.ی. اومێد ارشد حوێزی

ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر


              

پرسە و سەرەخۆشی

بەناوی خودای گەورەی میھرەبان
بەڕێزان ” سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران مامۆستایان و كارمەندانی هاوپیشە و قوتابیانی خۆشەویست و خانەوادەی قوربانییەکان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سوتانی باڵەخانەیەک کارەساتێکی نەخوازراو دڵتەزێن بوو قوربانی جەرگبڕی لێکەوتەوە.
بە خەمناکیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەک و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە شیفای زامدارەکان بدات و لە کۆچکردوان خۆشبێت و بە بەھەشتی خۆی شادیان بکات.
انا لله وانا الیه راجعون

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لەدووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەڵسورێنەری پڕۆژەی ESDEHARAK دەکات

رۆژی چوارشەممە 6ی دیسەمبەری 2023، پ.ی.د. نەجیب تۆرما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لەدووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەڵسورێنەری پڕۆژەی ESDEHARAK کرد.

مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی پڕۆژە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو وە دانانی پلانی چالاکیەکان بۆ شەش مانگی داهاتوو بوو.

ئەم پڕۆژەیە گرنگی بە راهێنان و بەرزکردنەوەی کارامەیی ستافی زانکۆکان دەدات بۆ سەنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار و بواری کشتوکاڵی. کە لەلایەن ڕێکخراوی (Cowater)ی کەنەدی جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال.