Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی سێ خولی راهێنان دەکاتەوە

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتییەکانی رەخساندنی هەلی کار و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی سێ خولی راهێنان لە بوارەکانی زمانی ئینگلیزی بە دوو ئاستی جیاواز و کارگێڕی بۆ فێرخوازانی پەنابەری سووری و ناوخۆیی(عێراقی) لە شاری هەولێر.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2ـی نۆڤەمبەری 2021 لە کامپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر خولی یەکەم دەستی پێکرد و لە لایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە دەوترێتەوە و خولەکان بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبن.

xuli bo talaba kochbar (6)
xuli bo talaba kochbar (5)
xuli bo talaba kochbar (8)
xuli bo talaba kochbar (7)
xuli bo talaba kochbar (10)
xuli bo talaba kochbar (9)
xuli bo talaba kochbar (3)
xuli bo talaba kochbar (2)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک و یەکەمەکانی پەیمانگە تەکنیکییەکان لە کۆلێژەکان رادەگەیەنێت

دوابەدوی نووسراوی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە 15922 لە 24/10/2021 و فەرمانی زانکۆیی ژمارە 8903 لە 25/10/2021 رۆژی دووشەممە رێکەوتی 1ـی نۆڤەمبەری 2021 بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگە تەکنیکییەکان لە کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دیکە بەپێی پسپۆڕی و بەشە هاوشێوەکانیان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 راگەیاند.
هەروەها بە پێی نووسراوی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە 16314 لە 27/10/2021 و فەرمانی زانکۆیی ژمارە 9130 لە 1/11/2021 لیستی ناوی قوتابیانی وەرگیراو و وەرنەگیراو بە سیستەمی پۆلیتەکنیک لە لایەن بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتییەوە راگەیاندرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

لیستی ناوی وەرگیراوانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگە تەکنیکییەکان:


لیستی ناوی وەرگیراوان لە سیستەمی پۆلیتەکنیک:

لیستی ناوی وەرنـــەگیراوان لە سیستەمی پۆلیتەکنیک:

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ـی ئۆکتۆبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر بەڕێز دۆمینیک موشات و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان و بەرێوبەرانی زانستی، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، ئامادەیبوون سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کونسوڵ و شاندی یاوەری کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنیان بۆ زانکۆمان.
دوای کورتە باسێک دەربارەی ناساندنی زانکۆمان لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە، کونسوڵی پۆڵەندا کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆکانی ئەو وڵاتە و شێوازی خوێندن تیایاندا کرد و وەک کونسولخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردن و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی پۆڵەندا، هەروەها ئامادەیی کونسوڵخانەی دەربڕی لە رووی هاوکاری و ئاسانکاری کردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتە.
لە دیدارەکەدا باس لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان کرا لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دوو زانکۆی پۆڵەندی واژوو کراوە، هەروەها داوا لە کونسوڵی پۆڵەندا کرا بە هەماهەنگی زانکۆکانی ئەو وڵاتە خولی راهێنان بۆ قوتابیان و ستافی زانکۆمان بکرێتەوە تاکو بتوانن سوود لە ئەزمونی زانکۆکانی پۆڵەندا وەربگرن.

kunsul polanda (2)
kunsul polanda (3)
kunsul polanda (4)

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە پێنج قوتابی زانکۆمان کە بەشداربوون لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی

لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رەخساندنی هەلی ئالۆگۆڕکردن و فێربوون بۆ قوتابیان و دروست کردنی تۆڕی نێتوۆرک لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی جیهان، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 19ـی ئۆکتۆبەری 2021 ئێڤێنتێک بۆ قوتابیانی بەشداربوو لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە هۆڵی سیمنارەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە ئیڤێنتەکەدا کە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول، بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە و بەرێوبەری بەشەناوخۆییەکان مامۆستا فەرهاد عثمان ئامادەیبوون، قوتابیانی بەشداربوو باسیان لەو پرۆژەیە کرد کە لە پرۆگرامی ئەکادیمی ئۆنلاین پێشکەشیان کردبوو لە رێکەوتی 12 تاکو 27ـی ئابی 2021 بەشێوەی ئۆنلاین لە لایەن ئەکادیمیای گەنجی سەرکردەی جیهانی و رێکخراوی ئەکادیمی ماتریکس
Global Youth Leadership Academy , m3trix
سەرپەرشتی دەکرا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار بوو لە پرۆگرامەکە، بەسەرپەرشتی بەرپرسی هۆبەی هاوکاری و یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان د. سەلار عثمان، پێنج قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد بە ناوەکانی شاهۆ حسن، سیما عبدالکریم لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و برەو طالب، عبداللە ظاهر لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و ئاوات قادر لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و پلەیەکی باشیان بەدەست هێنا و سیمناری قوتابی سیما عبدالکریم یەکێک بوو لە باشترین سیمنارەکان کە پێشکەش کرا لە پرۆگرامەکە.
پرۆگرامەکە ساڵانە ئەنجام دەدەرێ، ئەمساڵ لەبەر بارودۆخی پەتای کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو کە تایبەت بوو بە گفتوگۆ کردن لەسەر پەتای کۆرۆنا و چۆنیەتی روبەڕووی بوونەوەی پەتاکە و هەڵسەنگاندنی ئەو کێشە و زیانانەی تووشی مرۆڤایەتی دەکات، هەروەها ئامادەکردنی گەنج بۆ ئەوەی ئاگاداربێت لە رووداوەکانی جیهان و هانی گەنج بدات بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕ کردنی بیروڕا و زانیاری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەروەها سود وەرگرتن لە پێشنیار و رای گەنجان بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە داهاتوودا.
لە کۆتایی سیمنارەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد و رۆڵی بەرچاوی ستافەکەی بەرز نرخاند لە ماوەی رابردوودا لە چەندین پرۆگرامدا بەشداری بەرچاویان هەبووە لە وەرگرتنی فەند بۆ پرۆژەی قوتابیانی زانکۆمان، هەروەها سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە قوتابیانی بەشداربووی پرۆگرامەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوەی کە قوتابیانی زانکۆمان ئاستی زانستی و سەرکردایەتییان بەرزە و بە بڕوابەخۆبوونەوە بەشداری پرۆگرامە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەن ئەنجامی زۆر باش بەدەست دەهێنن، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ بروانامەی بەشداری کردن لە پرۆگرامەکە و کتێبێکی پێشکەش بە قوتابیان کرد کە لە نووسینی خۆی بوو دەربارەی سەرکردایەتی کردن.
شیاوی باسە رێکخراوی گەنجی سەرکردەی جیهانی لە ساڵی 2016 دامەزراوە لە کۆی ئیڤێنتەکانی پرۆگرامەکە زیاتر لە 1200 کەس لە زیاتر لە 30 وڵاتی جیاجیا و 500 گەنجی سەرکردە بەشداری تێدا کردووە، هەروەها 20 کۆمپانیا و رێکخراوی یوئێن سەرپەرشتی ئەم پرۆگرامە دەکەن بە هاوکاری لەگەڵ هەندێ زانکۆی چین و ئیتاڵیا.

international student (1)
international student (2)
international student (9)
international student (8)
international student (7)
international student (3)
international student (5)
international student (6)
international student (10)
international student (11)
international student (12)
international student (13)
international student (14)
international student (15)
international student (16)
international student (17)
international student (18)
international student (19)
international student (20)
international student (21)
international student (22)
international student111-min