Blog

رۆژی ئاڵای پیرۆزی كورستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی ١٧-١٢-٢٠١٨ رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌رز راگیرا، گشت ستافی زانكۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌جلی كوردی و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان یادی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌یان كرده‌وه‌. له‌ بۆنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ كورته‌یه‌ك باسی مێژووی ئاڵای كوردستان كرد و دواتر گشتیان به‌ وێنه‌ی یادگاری بۆنه‌كه‌یان سازدا.

فۆتۆگه‌له‌ری رۆژی ئاڵا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یاداشتنامه‌یه‌كی لەگەڵ زانکۆی هامك واژۆکرد

 وەک بەشێک لە پلانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و تەکنیکی لەگەڵ زانکۆکانی جیهان، یاداشتیکی له‌یه‌كترگەیشتن   له‌وڵاتی فیله‌ند واژوو كرا.HAMK له‌گه‌ڵ زانكۆی

 به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان د. ئاراس قادر خۆشناو، د. خەلیل حەسەن یونس یاداشتنامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ زانكۆی ناوبراو واژووكرد. زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ئامانجیەتی پەیوەندی بەهێزی زانستی لەگەڵ زانکۆکانی جیهان دروستبکات، به‌ ئامانجی بەرەوپشێبردنی ئاستی زانستی خوێندن لە زانکۆ، ئەو یاداشتەش لەگەڵ زانکۆی هامك-ی فیلەندی لەهەمان چوارچێوەداییە.

ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆ ئه‌م خاڵانه‌ ده‌گرێته‌خۆی:

(1) Exchange of faculty staff, academic and  administrative

(2) Exchange of students, summer school students, etc.

(3) Conducting collaborative research projects

(4) Conducting scientific conferences

(5) Conducting lectures and organizing symposia

(6) Exchange of academic  resources and material

(7) Postgraduate studies

(8) Promoting other academic cooperation as mutually agreed

رۆژی ئاڵای کوردستان لە پەیمانگه‌ی تەکنیکی سۆران بەرز راگیرا

لە رێوەرەسمێک دا بە ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی په‌یمانگه‌ و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی سۆران، ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی ١٧-١٢-٢٠١٨ رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا، له‌ بۆنه‌كه‌دا وتاری راگرایەتی پەیمانگه‌ لە لایەن یاردەدەری راگری پەیمانگه‌ م. سیروان لطیف پێشکەش کرا، له‌مرۆژه‌ مه‌زنه‌دا، بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەنێو پەیمانگه‌ و خوێندنەوەی هۆنراوە و نمایشکردنی شانۆگەری و پێشکەش کردنی چەند گۆرانیەک لە بەرنامەی رێوەرسمەکەدا بوو.