رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/3/2019 ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە ، کە تیایدا تاوتوێی چەند بابەتێکی زانستی و کارگێڕی کرا و بڕیاریان لەبارەوە درا.
موژدەيەك بۆ كانديدانى ماستەر و دكتۆرا و ئارەزوومەندانى تاقيكردنەوەى ئايلتس (IELTS).
سەنتەرى زمانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەى خولێکی تایبەت بە تەکنیکەکانی تاقيكردنەوەى ئايلتس (IELTS), بۆیە ئاگادارى گشت ئارەزوومەندان دەكەينەوە کەوا ناونووسين لە (26 /3/2019) دەستیپێدەکات تا ( 14/4/2019 ) بەردەوامدەبێت.
ئامانج لە خولەکە ئاشنابوونی بەشداربووانە بە تەکنیکەکانی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەى ئایلتس IELTS , مامۆستایانی شارەزا لە خولەکەدا تیشکدەخەنە سەر هەر چوار سکیڵەکانی زمان ( گوێگرتن, ئاخاوتن, خوێندنەوە و نووسین), وە لایەنی پراکتیکی تاقیکردنەوەکە. بەشداربووان هەموو هەفتەیەک چەندین تاقیکردنەوە (Mock Test) دەکەن بۆ بەرزکردنەوەى توانستیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی نمرەى پێویست لە تاقیکردنەوەى ئایلتس (IELTS)
سەنتەرەکەمان شانازی دەکات کە لە شەش خولی ڕابردوودا بەشداربووان زۆربەیان نمرەى خوازراویان هێناوە.
تێبينى:
1. خولەكە لە ڕێکەوتی (21/4/2019) دەستپێدەکات و ماوەى (1) یەک مانگ (40 كاتژمێر) دەخايێنێت.
2. خولەکە هەفتانە (٣) ڕۆژ بەڕێوەدەچێت (ئێواران).
بۆ زانيارى زياتر سەردانى سەنتەرى زمان بكەن لەناو پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر (پشت بينايەى رِاگرايەتى پەیمانگە), يان پەیوەندى بكەن بە ژمارە تەلەفۆنى (٠٦٦٢٦٢٤٤٠٠).
بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان
25/3/2019
پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26/3/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە ستیڤ فەیگن کونسولی گشتی کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما بتۆ، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکایمییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان عبدالله و م. ٳبراهیم حاجی صالح سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر ئامادە بوون، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سوپاسی سەرکونسولی کرد و کورتە باسێکی کرد دەربارەی ناساندنی زانکۆ کە لە چەند کۆلێژ و پەیمانگە پێکهاتووە و بڕوانامەی دبلۆم ،بەکالۆریوس، ماستەر لە بوارە جیایجیاکانی وەک پزیشکی، ئەندازیاری، کارگێری، مرۆیی دەبەخشێتە دەرچووانی.
هەروەها باسی لە کێشە و گیروگرفتەکانی زانکۆ کرا و دواتر ستیڤ فەیگن سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشوازی کردنی بەرێزیان لە شاندی کونسولخانەکەی.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ، شاندی کونسولخانەی ناوبراو کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆمان ئەنجامدا و گفتوگۆ کرا لەسەر بابەتی جیاواز کە پەیوەندیان بە ئایندەی قوتابیەکانەوە هەبوو، هەروەها سەرنج و تێبینیەکانی قوتابیان بوونە هۆی سەرسام بوونی کونسولی ئەمریکی و خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە ئاستی زانستی و بیرکردنەوەی قوتابیان دواتر وێنەیەکی یادگارییان گرت لەگەڵ قوتابیان و کۆتای‌یان بە سەردانەکەیان هێنا بۆ زانکۆمان.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٦\٣\٢٠١٩ زانكۆی پۆلیته‌نیكی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وۆركشۆپێكی كشتوكاڵی له ژێر ناونیشانی(كاریگه‌رییه‌كانی قڕكه‌ر و په‌ینی كیمیایی له‌سه‌ر ژینگه) كه له لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ رێكخرا بوو تیایدا هۆكار و چاره‌سه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی په‌ینی كیمیاوی خرانه‌روو.
سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه پ.ی.د. كاوه شێروانی دوای به‌خێرهاتنی مێوانان و وئاماده‌بووان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: سوپاسی یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هه‌ماهه‌نگ وهاوكارن له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر پرۆژه و كاره‌كانمان بكه‌ین به پراكتیكی و كاریگه‌ری زیاتری ئه‌كادیمی و زانستیش له‌سه‌ر بواری بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
وتیشی: وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر به گرنگیه‌وه له‌و جۆره وۆركشۆپ و سیمینارانه ده‌ڕوانین، چونكه كوردستان له قۆناغی به‌هێزكردن و به دامه‌زراوه‌یی كردنی ژێرخانی كشتوكاڵ دایه بۆ پشت به‌ستن به‌به‌رهه‌می ناوخۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به‌هه‌موو لایه‌كه، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موومان هه‌وڵی به پرۆفیشناڵی و رێكخستن و هۆشیاری جوتیاران بده‌ین به‌تایبه‌تیش له‌رووی به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیاوی تا جوتیاران به‌ڕێگا‌یه‌كی زانستی و سه‌رده‌میانە بتوانن سودی لێببینن.
دواتر وتارێك له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ژووری یه‌كێتی ژووری بازرگانی هه‌رێمی هه‌ولێر خوێنرایه‌وه، تیایدا سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێری كرد كه هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پرۆفشیناڵ كارده‌كه‌ن و كادیری تایبه‌ت له بواری جۆراوجۆر و راهێنراو پێده‌گه‌یه‌نن له‌بواره جیاجیاكاندا و گرنگی به بابه‌تی كشتوكاڵی و بازرگانی ده‌ده‌ن، وه ئێمه‌ش ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كین له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی و كۆلێژ و په‌یمانگاكانی سه‌ربه‌و دامه‌زراوه‌یه.
سیمینارێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه له‌رێگای په‌ینی كیمیاوی پشكه‌شكرا له‌لایه‌ن (پرۆفیسۆر دكتۆر دلشاد عه‌زیز ده‌روێش) مامۆستا له كۆلێژی زانست له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كه تیایدا ورده‌كاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و لایه‌نی زانستی په‌ینه‌كان به‌گشتی خرانه‌روو دواتریش له‌لایه‌ن وئاماده‌بوان و مامۆستایان كۆمه‌ڵێك پێشنیار و راسپارده خرانه‌روو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له بەشێکی دیکەی وۆركشۆپه‌كه‌دا پانیڵێكی تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانی( پیسبوونی ژینگه له دیدگای زانستی و وئاكامه‌كانیه‌وه) له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان( دكتۆر زێوه‌ر زه‌ینه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی پاراستنی رووه‌ك له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سامی محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی به‌رووبه‌ومی كێڵگه‌یی، له كۆلێژی كشتوكاڵ له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌روه‌ها مامۆستا محمد عبدالرحمان به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی له پارێزگای دهۆك و هه‌روه‌ها دكتۆر چنار هادی عبدالرحمان مامۆستا له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین) پێشكه‌شكرا و ورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر په‌یینه‌كان و كاریگه‌رییكان خرایه‌روو دواتر ده‌رگای و گفتوگۆ و تێیبییه‌كان بۆ ئاماده‌بوان كرایه‌وه ودواتر له لایه‌ن پانێلیسته‌كانه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.
دوای کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی ڕێز لێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەخشرایە بەشدارانی سیمنار و پانێڵەکە.