دوابەدوای تاقیکردنەوەی رێکەوتی ۱۸/۱/۲٠۲٠، دوای راستاندنی پەڕاوەکان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەم شێوەیە بوو.
رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 22ـی کانونی دووەمی 2020 بە ئامادبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، نوێنەری (جامعة التقنية الشمالية- موصل) وۆرک شۆپێکی لە هۆڵی کۆنفرانسەکان بۆ توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دا، کە مەبەست لێی باسکردنی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتیە کە لە لایەن زانکۆی بەرێوەدەچێت، لە شاری ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا.
کۆنفرانسە زانستییە نێودەوڵەتییەکە لە ژێر ناونیشانی
2020 International Multi-Disciplinary Conference Theme: “Sustainable Development and Smart Planning”
دەبێت لە رێککەوتی 8 تا 10ـی نیسانی 2020 لە شاری ئەنتاڵیا بەرێوە دەچێت، بۆ زانیاری و بەشداری کردن لەو کۆنفرانسە سەردانی سایتی جامعة التقنية الشمالية- موصل بکەن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلانی پەسەند کراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە کورسیەکانی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاو دەکاتەوە.
بۆ دووەمجار زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداره له پرۆگرامێكی نێوده‌ڵه‌تی شانبه‌شانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به ناو نیشانی
(Global Solutions Sustainability Challenge)
له رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه قوتابیانی به‌شداربوو ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت له‌گه‌ڵ قوتابیانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو تیم له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی كار له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه
(virtual)
پرۆگرامه‌كه دوو کات و شێواز لەخۆی دەگرێت کە یەکەمیان ماوەی ٦ هەفتە دەخایەنێت لە رێکەوتی ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٠ تاکو ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٠ هەروەها دووەمیان ماوەی ١٠ هه‌فته ده‌خایه‌نێت لە رێککەوتی ٢ شوباتی ٢٠٢٠ تاکوو ١١ نیسانی ٢٠٢٠دەبێت
پێشبینی ده‌كرێت قوتابیان لە ماوەی پڕۆگرامەکەدا کە بەشیوەی ئۆنڵاین دەبێت هه‌فتانه‌رەنگە پێویست بكات (٢-٤) كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م پرۆگرامه و تیمی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م خه‌ڵات ده‌كرێن تاكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێت بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڕاستی.
له رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه قوتابیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت كه‌وا تواناكانی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ره‌وپێش به‌رن له‌گه‌ل كه‌سانێك له كه‌لتووری جیاواز، به‌رز بونه‌وه‌ی تواناكانیان له بواری بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌ی كار و بازرگانی، به‌هێز كردنی تواناكانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها شاره‌زا بوون له كار و هه‌مانهه‌نگی كردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین.
ئه‌م پرۆگرامه له پاڵپشتی ده‌كرێت لایه‌ن
(Stevens Initiative)
،وه‌هه‌روه‌ها سپۆنسه‌ر كراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رێوه‌ده‌برێت له لایه‌ن
(Aspen Institute)
، وه‌هه‌روه‌ها جێ به‌جێ ده‌كرێت له لایه‌ن
(IREX)
پێویستە قوتابى پاڵێوراو ئەم مەرجانەى خوارەوە تێدابێت:
١. به‌شداربوو پێویسته قوتابى لە یەکێک لە کۆلێژە تەکنیکه‌کانى زانکۆ بێت.
٢. پێویسته زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانێت (قسەکردن و نوسین).
٣. پێویسته كه‌سێكی پابەند بێت بە کات و بەردەوامبوون لەم پرۆگرامە.
دوا کات بۆ بەشداری له‌و پرۆگرامه ٢٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ە ،ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداریكردن ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م لینکە داوا پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ل دەکرێت