Blog

سەرۆکی زانکۆ بە رێورەسمێک پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆ دەکات

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی نیسانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ رێورەسمێکی شایستە بەرێوەچوو بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزیایی لە کریستیانەکانی جیهان و کوردستان بەگشتی و مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان بە تایبەتی کرد، و باسی لە گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینەکان لە کوردستان کرد، کە نموونەیەکی جوانی ناوچەکەیە.

دواتر جەژنەکە بە شێوازی کرسیتانەکان بە بەخشینەوەی شیرینی بەرز راگیرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 5ـی نیسانی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارەکە دا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و ژمارەیەک بەرێوبەری سەرۆکایەتی زانکۆ و هەردوو سەرۆک بەشی چارەسەری سروشتی و پەلی دەست کرد و پێداویستییەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی کە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێشکەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کردووە لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد بە سەرکەوتوویی.

بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی زانکۆ سوپاسی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد و بروانامەی رێزلێنان و پلاکێتی تایبەتی زانکۆی بەخشییە بەرێز ثێریزا پاوڵ کە لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگی و هاوکاری زۆری زانکۆی کردبوو لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هێنا کە بۆ قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرابوویەوە

بەبۆنەی یادەکانی ئادار و راپەرینی خەڵکی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی بۆ قوتابیانی بەیانیان و ئێواران و ژینگەپارێزانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کردەوە کە تیایدا 7 تیپ بەشداربوون.

رۆژی 5ـی نیسانی 2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ د. عبدالخالق و سەرۆکی یانەی وەرزشی شەقڵاوە و بەرپرسی لقی سەفینی (ی.ق.ک) بەرێوەچوو و تیایدا ژینگەپارێزانی پەیمانگە بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە قوتابیانی قۆناغی یەکەمی ئێوارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانیان بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە و لە لایەن راگر و میوانانەوە خەڵات بەخشرایە تیپی براوە و باشترینەکانی خول.

xul shaqlawa (7)
xul shaqlawa (8)
xul shaqlawa (9)
xul shaqlawa (2)
xul shaqlawa (3)
xul shaqlawa (4)
xul shaqlawa (5)
xul shaqlawa (6)
xul shaqlawa (10)
xul shaqlawa (11)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی سێهەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپیدانی ئاكادیمی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی سێهەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی بکەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە كە لە خوارەوە هاتوون  لە رێکەوتی 03/04/2021 تاوەکو 20/04/2021

ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون:

یەکەم: پیشكەش كردنی فۆرم بە اونلاین دەبیت ، لـــێــــرە کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلەکترۆنی.

دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.

سێیەم: فەرمانی وەزارەت بۆ یەکسانکردنی بروانامە (تەنها بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت)

چوارەم: بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (تاقیکردنەوەی ئايلتس) کە پیویستە تێکڕای ئاستی لە (٥) پێنج کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی.

پێنجەم: ئەو خوازیارانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.

شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.

  • بۆ پرسیاركردن دەربارەی خولەكە پەیوەندی بكە  بە ئیمەیڵی سەنتەر
  • [email protected]
  • سەنتەری راهینانی پێداگۆجی / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کەمپی كۆلیژی تەکنۆلۆجی هەولێر / هەولێر – ڕێگای کەرکوک.

The Center of Pedagogy Training and Academic Development at Erbil Polytechnic University will start a new pedagogy training course on 25th  of April 2021.

Application

Application to the training course can be made online via this link: Online Application

Application deadline: 20 April 2021.

Documents (to be uploaded during the application process):

Passport, last academic degree, English proficiency test certificate, support letter from the place of work.

Course registration fees: 500,000 ID. The permanent staff of EPU will pay only 350,000 ID only.

Participants: This course is exclusively for  those who have not obtained a scientific title yet and they need this course for this purpose.

Course duration: The period of the training course is six months

For any questions or queries, please contact the center at [email protected]