Blog

لە هەفتەی رۆشنبیری قوتابییان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری پێشمەرگەیەک دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، لە درێژەی چالاکییەکانی هەفتەی رۆشنبیری قوتابیان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، سیمنارێکی بۆ مامۆستا جەمال مورتکە سازکرد لەژێر ناونیشانی (بۆچی کوردستانیان خاوەن کیانێکی سەربەخۆ نین؟ بۆ هەبوونی کیانێک دەبێت پلانمان بۆ داهاتوو چی بێت، ئاڵنگاری و بەربەستەکانی بەردەم هەبوونی کیانێکی سەربەخۆ چین؟)

لەسەرەتای سیمنارەکەدا کە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیبوون، لە لایەن پێشکەشکاری چالاکییەکەوە کورتەیەک لە ژیان و خەباتی مامۆستا جەمال بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوە.

پاشان مامۆستا جەمال دەستیکرد بە پێشکەش کردنی سیمنارەکە و تیایدا وێرای سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن بۆ سازکردنی ئەو سیمینارەو بەشداری کردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان گوتی: “خۆم بەخۆشحاڵ ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی ئازیزو مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ کۆبوومەتەوە لەسیمینارێکدا کەڕێکخراوە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و هەڤاڵانی زانکۆ، پێخۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست، لەگەڵ ئێوەی سەرکردەی داهاتووی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان، لەگەڵ ئێوەی هەڵگری قورسایی مێژووی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیمانم، کەساڵەهای ساڵە باوک و باپیرانمان بەپێی مێژووی نەتەوەکەمان خەباتیان کردووە و ماندووبوونە و خوێنیان ڕشتووە و پارێزگاریان لەگەل و نیشتمان کردووە.

هەر لە سیمنارەکەدا مامۆستا جەمال بە تێر و تەسەلی باسی لە چەند وێستگەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان و خەباتی کوردستان کرد لە سەرەتای دروست بوونی عێراقەوە تا دەگاتە ئەم قۆناغەی ئێستا و تیشکی خستە سەر کاریگەری وڵاتە زلهێزەکان لەسەر بە ئامانج نەگەیشتنی کوردستان.

دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان وەڵا کرا و چەند پرسیارێکیان ئاراستەکرد ولە لایەن بەڕێز مامۆستا جەمال مورتکەوە وەڵامدرانەوە.

دواتر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ سوپاسی مامۆستا جەمالی کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمنارەکەی و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێزیان، لە بەرامبەردا مامۆستا جەمال ژمارەیەک لە کتێب و بەرهەمی نووسینەکانی خۆی پێشکەش بە پ.د. ئیدریس و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد.

سەردانى

رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیرهەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگیری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، سەردانی کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری و نووسینگەی راویژکاریان کرد ، وە لەلایەن بەرێز راگری کۆلێژ پ.د. ایاد زکی صابر آغا و یاریدەدەری راگر و بەرپرسانی کۆلێژ پێشوازی لە بەرێزیان کرا .

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریکرد لە سیمپۆزمێ کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریکرد لە سیمپۆزمێ کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە.

لەسەر بانگهێشتی کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە و رێکخراوی IREXی ئەمریکی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی بەڕێز (د. طالب محمدشریف عمر) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداربوو وەک پانلیست لە سیمپۆزمی (ئالۆگۆری کلتوری بە شێوەی ئۆنلاین لە خوێندنی بالادا) کە لە لایەن کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە رێکخرابوو کە بەرێزیان تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆگرامی Virtual Exchange کە پەیوەندی و رۆلی هاوبەشیکردن لە کارکردنی پێکەوەی لە بواری خوێندنی باڵا لەگەل زانکۆیەکان و ڕێکخراوەکانی تری ولاتانی جیهان و چۆنیەتی پەیوەندیکردن ، و رۆل و گرنگی ئەم جۆرە پرۆگرامانە لە دروستکردنی هاوبەشیکردن(Partnership) هەروەها ئەو بنەمایانەی کە دەبێتە هۆی دروستکردنی هاوبەشیەکی سەرکەوتوو بۆ بە نێودەلەتی کردنی زانکۆ، کە تیادا قوتابی و مامۆستا سودمەند دەبن لە بواری زانستی و ئابووری، بیرۆکەی داهێنان، ئاشنابوون بە کلتورە جیاوازەکان و پێشخستنی توانا کارامەییەکان لە سەردەمی ئەمرۆدا. دواتر بەڕێزیان تشکی خستە سەر ئەزموونی سەرکەوتووی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کە بوویە دەستە خوشک لەگەل Porterville College لە کالیفۆرنیا لە رێگای دروستکردنی پەیوەندی بە شێوەێکی ئۆنلاین.

شایەنی باسە، ئەم سیمپۆزمە لە درێژەی کار و چالاکیەکانی رێکخراوی IREXی ئەمریکیە، کە پۆلێک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە چالاکی یەکی نێودەولەتی شان بە شانی زانکۆیەکانی عێراق، ئەمریکا، و ئۆردن بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەشداربوون. چالاکیەکە بریتی بوو لە ژێر ناونیشانی Global Solutions Suitability Challenges تایبەت بوو بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ئالنگارییە لە رێگای دروستکردنی بەرهەمێک و ناساندنیان بۆ بازاری کار. تیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە توانیان پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن و ببنە براوی پرۆگرامەکە لەسەر ئاستی عێراق کە سەرپەرشتی کرابوو لە لایەن مامۆستایان(سەروان صدیق و ئەژین صابر) و لە ژێر چاودێری د. طالب محمدشریف عمر لەم پرۆگرامەدا.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 9ی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فێستیڤاڵی ساڵانەی کولتور و کەلەپوری کوردی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایان بەشداربوون و تیایدا قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەپۆشینی جلوبەرگی کوردییەوە، خواردنی کوردەواری، کاری دەستییەکانیان نمایشکرد، کە سەرجەمیان لەلایەن قوتابییانەوە ئامادەکرابوون.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن قوتابیانی هەر چوار بەشی کارگێری کار، تەکنیکی میدیا، تەکنیکی ژمێریاری و بازارگەری نێودەوڵەتی و زمان لە کۆلێژی تەکینیکی هەولێر ئامادەکرابوو.