Blog

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە بەڕێوەبەری کارگەی هەنگوینی بارزان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، 27/1/2025، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازی لە بلال صبری، بەڕێوەبەری کارگەی هەنگوینی بارزان کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لەبەڕێزان مامۆستا بەهزاد حلمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ سەرمەند حەمید بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی و سعد طارق، بەڕێوەبەری بەشی بازاڕگەری کارگەی هەنگوینی بارزان ئامادە بوون باس لە پێویستی دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کارگەی هەنگوینی بارزان کرا ، بەتایبەتی لە ئێستادا کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەر بە زانکۆمان بەشی (بەخێوکردنی مێش هەنگوین)ی کردووەتەوە.


لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگی پەیوەندی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و کەرتی تایبەت کرد، هەروەها میکانیزمەکانی هاوکاریکردن و سودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتریان تاوتوێ کرد.

ئەم هەماهەنگییە دەتوانێت دەرفەتی ڕاهێنان و کار بۆ قوتابیان دابین بکات، هاوکات کارگەش دەتوانێت سوود لە توانا ئەکادیمییەکانی زانکۆمان وەربگرێت.

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ، وۆرکشۆپێک لەسەر سەرکردایەتی بۆ مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 27/1/2025، بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. ڕەنج سیروان، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، وۆرکشۆپێک لەسەر کاندید و سەرکردایەتی بۆ مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی سەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان ئەنجامدرا.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش کرد و دوای بەخێرهێنانی میوانان، ئاماژەی بەوەدا کە ماوەیەکە لەگەڵ پێشکەشکارانی وۆرک شۆپەکە لە پەیوەندیدان و پێکەوە کاردەکەن، ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز ویستوومانە سوودێکی زیاتر لە بواری سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن وەربگرن.

هەروەها سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وۆرکشۆپە نەک تەنیا بۆ مامۆستایان بەڵکو ئەمجارە ویستوویانە ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ئەنجوومەنی زانکۆش بەشداربن، بەتایبەتیش سەرۆک بەشەکان کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گۆڕانکاری لە ناو زانکۆکاندا، چونکە ئەوان پردی پەیوەندین لە نێوان قوتابیان و مامۆستایان.

لە کۆتاییدا، هیوای خواست کە ئامادەبووان سوود لە ئەزموونی دکتۆرە سالی و مستەر ڕیک وەربگرن کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتوون و وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەبن.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆرە سالی و مستەر ڕیکەوە پێشکەش کرا، کە بە شێوەیەکی زانستی باسیان لە چەمکەکانی سەرکردایەتی کاریگەر، چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی توانای بەڕێوەبردن کرد.
ئامانج لە سازدانی ئەم وۆرکشۆپە، بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سەرکردایەتی مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانە، هەنگاوێکی گرنگە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پێشخستنی کەرتی خوێندن.

 

سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٦ی١ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی سمستەری یەکەمی پاییزە بۆ خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥…
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە…..

کۆبوونەوە

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ١ى٢٠٢٥ ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرۆکایەتی بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ، لەگەڵ هەریەک لە بەرێزان : یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان ….

لە کۆبوونەکەدا چەند تەوەرەیەکی گرنگی زانستی و جێبەجێکردنی فەرمانی خانەنشینبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و پێشنیازی بەشەزانستییەکان گفتوگۆیان لەسەرکرا و ڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەوە دەرکرا.