Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکان بۆ سەرۆک بەش و بەڕێوبەرەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ رێکدەخات

رۆژی 18ی ئاداری 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (Building Capacity For University Key Figures) بۆ سەرجەم سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانک  بەڕێوەچوو کە بو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە وتەی بەخێرهێنان لەلایەن بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشکەش کرا، دواتر سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بە گرنگیەوە باسی لەم جۆرە خولانە کرد بۆ سەرۆک بەشەکان و ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان داینەمۆی پێشکەوتنەکانی زانکۆیە و پردی پەیوەندی نێوان زانکۆ و قوتابییانن و بەردەوامیدان بەم جۆرە خولانە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی و هەروەها هەندێ ڕەهەندی نوێی زانکۆ کە لە ئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بەرنامەیەکی چڕو پڕ کاری لەسەر دەکات.

لە رۆژی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا دوو سیمنار پێشکەشکران سیمیناری یەکەم لە لایەن دکتۆر فازڵ جاف بەڕێوەچوو پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی (Teachers and Students Behaviours interaction) کە تیایدا بە وردی باسی لە بابەتەکانی تایبەت بە زمانی جەستە و خوێندنەوەی زمانی جەستە دەوروبەر.

لە سیمیناری دووەمدا پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بابەتێک پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی (Diploma Supplement and Transcript).

بڕیارە لە ڕۆژی دووەمیش ورۆکشۆپەکە بەردەوام بێت و هەریەکە لە مامۆستای یاسین ڕەشید سیمناری تایبەت بە (Student Registration for exams) و مامۆستا زانیار ڕزگار ئەحمەد و مامۆستا ئاسۆ یاسین عومەر (Google Chat) پێشکەش بە سەرۆکی بەشە بەشە زانستی یستییەکان و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکرێت.

 

پرسە

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی زانکۆ بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشێبوو پ.ی.د.گوڵاڵە دڵشاد معروف
‏‎بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
‏‎
‏‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز پ.ی.د.گوڵاڵە دڵشاد معروف مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر رادەگەیەنین.…
See more

لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ساڵڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ یەکشەممە 10ـی ئاداری 2024، راگری پەیمانگە پ.ی.د.کاوە خلیل میران و یاریدەدەری راگر د.مولود خضر و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەکەمان، ساڵڕۆژی جلی کوردیان بەرز راگرت و بە جلی كوردیەوە دەوامی ئاسایی خۆیان بەڕێکرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کر لە شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئۆلیڤەر رای، بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / جنێڤ، تیگران بێتانی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / عێراق، بەرێز چیا میقداد عەلی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / کوردستان، یان لی بێک بەڕێوەبەر لە ICRC/ عێراق.

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. مراد ئەمیر / ڕاگری ک. تەندروستی و پزیشکی، ⁠د. زکرا سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، ⁠پ.ی.د. نجیب تۆما رەسام ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی بەردەوام بوونی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ڕاوەندی سێیەم. هەروەها دابین کردنی ستافی بیانی بۆ وانە ووتنەوە وە هەروەها ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ بەردەوام بوونی پڕۆسەی خوێندن، و دانانی پلانێک بۆ پێگەیاندنی ستافی ئەکادیمی ناوخۆ.

شایانی باسە ئەم بەشە بە پاڵپشتی تەواوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دامەزراوە لە ڕووی ئامادەکردنی پڕۆگرام و ئامێر و کەرەستەی پێویست لە چوارچیوەی ڕێککەوتنامەیەک لە نێوان خاچی سوور و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بۆ دەرچووانی دوو راوەند واتا تاوەکو کۆتایی ساڵی ئەکادیمی 2025-2026. بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە دواتر زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گشت خەرجیەکان پێویستە لە ئەستۆی خۆی بگرێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا، وە کۆمەڵێک لە بیرو بۆچوون و پێشنیار گەڵاڵەکران، کە دواتر بە ڕاپۆرتێک بە شێوەی فەرمی ئاراستەی خاچی سوور دەکرێت.