Author Archives: Hallo Majed

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس) کۆبوویەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمموزی 2022 لە هۆڵی سیمنارەکان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە بەرێوەچوو و تیایدا سەرۆکی زانکۆ روونکردنەوەی پێویستی پێدرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لێژنەکە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆکەمانی کۆڵییەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

سەرۆکی زانکۆ سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمووزی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.ئیدریس محمدطاهر هەرکی، سەردانی سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی پێداگۆجی بوو کە لە ئێستادا لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆکەمان بەرێوەدەچێت.

لە خولی ئەمجارەشدا ژمارەیەک هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆمان و چەند زانکۆیەکی دیکە تیایدا بەشدارن بەمەبەستی تەواو کردنی رێکارەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی.

بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك بەرێوەچوو

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ـی تەمموزی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز پ.ی.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرۆکایەتی لێژنەی باڵای دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیانی له زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان م. ارام ابراهیم قنبر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د.سەرسام خلیل عمر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆك پ.ی.د.نوزت صادق احمد و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د. بەختیار عبید شریف ئامادەیبوون تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.

پێشکەشکردنی توێژینەوە و پەیپەرەکانی بۆ سێیەمین کۆنفرانسی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و بەرەو زانستی کۆمەڵایەتی دەستی پێکرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی دهۆک و (یو، تی، ئێچ، ئێم)ـی مالیزی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و بەرەو زانستی کۆمەڵایەتی لە مانگی نۆڤەمبەری 2022 رادەگەیەنن، بۆ ئەم مەبەستە هەر توێژەرێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە لە کۆنفرانس دەتوانێت لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە توێژینەوە و پەیپەرەکانیان پێشکەش بە کۆنفرانس بکەن.
شیاوی باسە توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە گۆڤاری
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و گۆڤاری گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ناوچەیی تایبەت بە زانکۆی (یو تی ئێچ ئێم) بڵاو دەکرێنەوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت لە سکۆپەسیش بڵاو بکرێنەوە.

تێبینی: دوا کات بۆ پێشکەش کردنی توێژینەوە و پەیپەرەکان 6ـی ئۆکتۆبەری 2022

بۆپێشکەش کردن لـــێـــرە کلیک بکەن: