کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی چوارشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە شەشی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوای بەخێرهێنان، پیرۆزبابی هاتنی مانگی رەمەزانی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ کرد و هیوای خواست مانگی رەمەزان مانگی خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.

پاشان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە خرایە بەر باس و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەسەرکەوتوویی پەیڕەوکردنی ساڵنامەی خوێندن لە زانکۆمان کرا کە بەشێوەیەکی زانستی داڕێژرابوو بەجۆرێک کە قوتابیان پابەندی تەواوەتی دەوامکردن بوون و لە ئێستادا قوتابیان تاقیکردنەوەکانی میتێرم ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمەش سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرەکان کرد کە بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی ساڵنامەکە و دەوامی قوتابیان و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە وردی و بە داتا و زانیاریی باسی لە ریزبەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەسەر ئاستی جیهانیش کرد لەگەڵ ئەو رێککار و میکانیزمانەی کە بۆ پڕۆسەی رانکینگ و ریزبەندی زانکۆکان پەیڕەو دەکرێت، بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا میوانداریی ئاکۆ جعفر محمود بەڕێوەبەری دارایی زانکۆمان کرا  و بە تێرتەسەلی باسی بابەتەکانی پەیوەندار بە کاروباری دارایی بۆ ئەنجوومەنی زانکۆ خستەڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندار بە کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان و  سەنتەری توێژینەوەی زانستی کرا و دوای گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەکو پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایی جیهان هێنرا

لە چوارچێوەی نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆڕنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆتایی هات بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەکو پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایانی جیهان.

خولەکە بە بەشداری 70 مامۆستای زانکۆ کە 60 لە مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وە 10 مامۆستای سنوری پەروردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، خولەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە 15ی 11ی 2024 تا 10ی 3ی 2025 بەردەوام بوو.

خولەکە بەشێوەی ئۆنلاین و بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامی کانڤس و پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوەدەچوو، هەفتەیەک بە لایڤ بوو هەفتەیەک وانەکان جێبەجێ دەکران، خولەکە لە 5 مۆدیۆل پێکهاتبوو، وەک: پەرەپێدانی تواناکان، دیزاینکردنی پۆلێکی کاریگەر، بابەتەکانی وانە وتنەوە، تێگەیشتن لە قوتابی، چۆنیەتی دارشتنی وانەیەکی کاریگەر، دەستنیشانکردنی بەربەستە کلتوری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندنێکی کوالێتی، هەروەها کۆکردنەوەی تێڕوانین و تیۆریە پێداگۆژیە جیهانیەکان.

دەرئەنجامەکانی فێربوون بە زمانی ئینگلیزی و وەگێڕان بۆ زمانی کوردی بوو، لە لایەن ئیلێسا کوینەن پڕۆفیسۆر لە کۆلێجی پۆرتڤل وانەکان دەگوترانەوە و لە لایەن د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگسۆر هاوکاری و چاودێری دەکرا وەکو یاریدەدەر لەگەڵیان بوو.

خولەکە سوودێکی زۆری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان هەبوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی پێهات.

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە مەراسیمێکی شایسەتەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووانی خولەکە بدرێت.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەک پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایی جیهان هێنرا

لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆڕنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆتاییهات بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەک پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایانی جیهان.

خولەکە بە بەشداری 70 مامۆستای زانکۆ کە 60 لە مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و 10 مامۆستای سنووری پەروردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، خولەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە 15 ی 11 ی 2024 تا 10 ی 3 ی 2025 بەردەوام بوو.

ئەم خولە بەشێوەی ئۆنڵاین و بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامی کانڤس و پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوەدەچوو، هەفتەیەک بەشێوەی  لایڤ بوو هەفتەیەک وانەکان جێبەجێ دەکران، خولەکە لە 5 مۆدیۆل پێکهاتبوو ، پەرەپێدانی تواناکان و دیزاینکردنی پۆلێکی کاریگەر و بابەتەکانی وانە وتنەوە و تێگەیشتن لە قوتابی و چۆنیەتی دارشتنی وانەیەکی کاریگەر و دەستنیشانکردنی بەربەستە کلتوری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندنێکی کوالێتی ، کۆکردنەوەی تێڕوانین و تیۆریە پێداگۆژیە جیهانیەکان.

دەرئەنجامەکانی فێربوون بە زمانی ئینگلیزی و وەگێڕان بۆ زمانی کوردی بوو ، لە لایەن ئیلێسا کوینەن پڕۆفیسۆر لە کۆلێجی پۆرتڤل وانەکان دەگوترانەوە و لە لایەن د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگسۆر هاوکاری و چاودێری دەکرا وەکو یاریدەدەر لەگەڵیاندا بوو.

خولەکە بووە مایەی دەستخۆشی و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتاییپێهات، و لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە مەراسیمێکی شایسەتەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووانی خولەکە دەبەخشرێت.