لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (هونەری هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ڕووداو و کارەساتەکان) بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و موقەدەم کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران و خەڵات ساڵح ئیسماعیل بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران، سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (هونەری هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ڕووداو و کارەساتەکان ) لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژەکە لە لایەن موقەدەم (کاروان میراودەلی) پێشکەش کرا.

سیمینارەکە کە بە هەماهەنگی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران و بەرگری شارستانی سۆران و کۆلێژی تەکنیکی سۆران بۆ قوتابییان و مامۆستایان ڕێکخرابوو، بەمەبەستی ئاشناکردن و تێگەیشتنی تەواوی بەشداربووان لە ڕووداو و کارەساتەکان، بۆ ئەوەی لەکاتی هەر کارەساتێک بتوانن وەکو کارمەندێکی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە نەخوازراوەکاندا بکەن.

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی قوتابیانی زانکۆمان بەڕێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی وەرزشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆمان پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، خولێکی تۆپی پێی بۆ قوتابیانی زانکۆمان کردەوە.

دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی چـواری ئایاری ٢٠٢٥، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان تیپی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تیپی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی یاری کۆتایی خولەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو، تیپی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە تیپی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بردەوە و بووە براوەی خولەکە.

لە کۆتاییدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانەوە، خەڵات بەسەر تیپی براوەی یەکەم و براوەی دووەم، داوەر و باشترین یاریزان و گوڵکار و گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتییەکە دابەشکرا.

یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی پەیمانگەکەمان بەڕێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی وەرزشی پەیمانگەمان، خولێکی تۆپی پێی بۆ قوتابیانی پەیمانگەمان کرایەوە.

دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی مایس ٢٠٢٥، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان تیپی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر کە بەشداریی خولەکە بوو لەگەڵ تیپی کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی یاری کۆتایی پاڵەوانەتیەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی د تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر و پ.ی د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی د.سەرسام شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لە یاریگای تۆپی پێ ی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەلێر بەڕێوەچوو، تێپی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بە ئەنجامی ٢ ـ ٠ لە تیپی کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێری بردەوە و بووە براوەی پاڵەوانییەتییەکە٫ و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر یاریزانان دابەشکرا .

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ڕۆژی سێ شەممە 29 ی نیسانی 2025 بەشی ڕووەکە پزیشکیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا

بەسەر پەرشتی بەڕێز ( م.ی عەلی حسێن میر ) سەرۆکی بەشی ڕووەکە پزیشکیەکان و ( م. شعبان کاسول عباس ) مامۆستای بابەت گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکیەکانی پەیمانگاکەمان ڕێکخست لە وانەی پۆلێنی ڕووەک ( Plant Taxonomy ) بۆ نێو سروشتی دەڤەری بارزان لە شانەدەر ، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاشناکردنی قوتابیان بە ڕووەکە خۆڕسکەکانی دەڤەرەکە و جۆرەکانیان و سودو گرنگی هەمە لایەنەی ڕووەکەکان، هەروەها ناساندنی ئەو ڕووەکانەی کە لە دەڤەرەکەدا هەبوون لەگەڵ خاسیتەکانیان، دوای ئەوەش شێوازی کۆکردنەوە و پۆلێنکردنی ڕووەکەکان و ئامادەکردنیان بۆ تاقیگەی ڕووەکی پێشانی قوتابیەکان درا لەلایەن مامۆستای بابەت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر