ئەمڕۆ پێنج شەممە 29ی شوباتی 2024، بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پەیوەندیە ڕۆشنبیریەکان، پ.ی.د.عبدالخالق نادر راگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و پ.ی.د.سەرسام خلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر، پ.ی.د.رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێز پێشوازی کرا لە ژمارەیەك قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە رۆژانی 19 و 20ی شوباتی 2024، بەشدارییان کرد لە (کۆنفراسی ساڵانەی قوتابیانی زانکۆ) لە زانکۆی عەین لە وڵاتی ئیمارات.
شایەنی باسە قوتابیانی زانکۆمان بە چوار پرۆژەی ئەکادیمی بەشداربوون لە کۆلێژەکانی ئەندازیاری هەولێر و کارگێری هەولێر بە ناوەکانی (فەرهاد ئەمین عەلی بە سەرپەرشتی مامۆستا دلڤین حەسەن، یاد فەرهاد حەمەخان بە سەرپەرشتی مامۆستا باریزە بەدیع، محەمەد سەفین بە سەرپەرشتی د. رەفاهـ رەشید، زینە محەمەد جەمیل بە سەرپەرشتی مامۆستا تاڤگە مەهدی عەزیز) لە بوارەکانی ئەندازیاری، ژمێریاری و بازاڕگەری.
هەر لەو دانیشتنەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو جۆرە چالاکییانە بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان و مامۆستایانی وڵاتانی بەشدار بوو بەو پێشکەوتنە زانستیانەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەدەست هاتووە.
لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستایان و قوتابیانی بەشدار بوو کرد.