سێشەمە رێکەوتی ۲٠۲٤/۲/۱۳ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ.د کیهان زرار غفور ) راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر چوار سمینار لە هۆلی کۆنگرەکانی کۆلیژمان بەرێوەچوو سمیناری یەکەم لەلایەن بەرێز ( د الهام کاظم اونیس ) سمیناری دووەم لەلایەن بەرێز ( م فرزند كمال مدحت ) سمیناری سێیەم لەلایەن بەرێز ( د طلعت اسماعیل حسن ) سمیناری چوارەم لەلایەن بەرێز ( م قاسم یحیی محمد )
دووشەمە 2024/2/12 بەسەرپەرشتی بەڕێز پ. د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێز پ.ی.د.بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی وبەڕێز م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ پێشوازیان کرد لەتیمی کۆمپانیای TOYOTA العراق كە بە گەشتێکی زانستی سەردانی دەزگای ئۆتۆمبێل یان کرد لە بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل ( A.T.E ) لە کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاشنا بوون لە بەڕێوەچونی کارەکان.
سێشەممە 2024/2/6 تیپی وەرزشی تۆپی سەرمێز (تێنس ) ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشدار بوون لە پاڵەوانیەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربۆ یاری تۆپی سەرمێز کە بۆ گشت کۆلیژو پەیمانگەکانی سنوری زانکۆمان سازدرابوو لە ئەنجامدا تیپی وەرزشی کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر توانیان سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەن و هەردوو یاریزان بڵند محمد عزیزو جمال جلال حاجی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی یەکە پلەی یەکەم و دووەم ی خول مسۆگەربکەن.