ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان سەردانی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب یان کرد.

ئەمرۆ ٢٠٢٤/٢/٦ ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان سەردانی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب یان کرد بە مەبەستی پێدانی ڕێزلێنانی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بە بەرێزیان لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی کە ئەنجامدراون. خۆش بەختانە بەرێزیان بەڵێنی دا کە بەوپەری تواناوە هاوکار و پاڵپشتی پەیمانگاکەمان بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردنی پەیمانگامان لە ڕووی پرۆژە خزمەتگوازیەکانەوە بۆیە بە ناوی ڕاگرو تەواوی مامۆستاو فەرمانبەرانی پەیمانگاکەمان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرپەرشتیار دەکەین کە هاوکار و پاڵپشتمان بووە هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو سەرفراز بێت.