پەیامی پیرۆزبایی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەڕێز مامۆستا سۆران ذالنون یاسین بەبۆنەى (70) ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان…..

بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەى (70)هەمین ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان، پیرۆزباییەکى گەرم ئاڕاستەى هەردوو سکرتاریەتى قوتابیان و لاوان و هەموو قوتابی و لاوانى کوردستان بەگشتی قوتابيانی لقی دەوروبەر بەتایبەتى دەکەین و هیواى سەرکەوتنى بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان بەدرێژایی مێژوو لەهەموو قۆناغەکانى خەباتى گەلەکەمان ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەبووە و وەک دوو ڕێکخراو هەمیشە شوێنى پێگەیاندن و پەروەردەى کوردایەتى و نیشتیمان پەروەرى بوونە، لەوپێناوەشدا قوربانى زۆریان داوە.

هیوادارم بەردەوام بن لەسەر ئەو ئامانج و پڕەنسیپانەی، کە لە ١٨ی شوباتی ١٩٥٣، لە سەر ڕاسپاردەی ڕابەری نەتەوەیمان(بارزانی نەمر) دامەزران.

سڵاوى ڕێز و وەفادارى بۆ ڕوحى شەهیدی دەستى تیرۆر شەهید(فەڕەنسۆ هەریرى) سەرجەم شەهیدانى ڕێگاى ڕزگاریخوازى کوردستان، سه روه ريان بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە زيندوو.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم / سیمستەری یەکەم ڕاگەیەندرا.

هەر قوتابییەک گازندە (پەڵپ)ی هەیە دەتوانێت رۆژانی یەک شه‌ممه‌ و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی هۆبەی ( ژمێریاری ) لە ڕاگرایەتی بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی گازندە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.

بۆ وەرگرتنەوە ئەنجام سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری زانکۆی تەکساس ستێت ئاڕلینگتۆن دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ـی شوباتی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی کرد لە پ.ی.د. رعد عزام مامۆستا لە زانکۆی تکساس ستێت ئاڕلینگتۆن لە پسپۆری ئەندازیاری شارستانی – بیناکاری.

سەردانی بەرێزیان بۆ هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بەشداریکردن بوو وەک قسەکەری یەکەم، لە کۆنفرانسی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی (نۆهەمین کۆنفرانسی زانستی ئەندازیاری لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر).

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەیبوو گفتوگۆکرا دەربارەی دروست کردنی کەناڵێک لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تێکساس ستێت ئاڕلینگتۆن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زانستی و ڕۆشنبیری.

هەر لە دیدارەکەدا بڕیاردرا بە ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی زانستی بەتایبەتی لە بواری پسپۆری پەرستاری و کارگێری کار ، وە هەروەها ئاڵوگۆری ئەکادیمی و کەلتوری.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیای لە هەولێر کرد و لەلایەن کۆنسوڵی گشتیی، مەولوود یاقوت و بەرپرسانی کۆنسوڵخانەوە پێشوازیی لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی مەلوود یاقوت کرد بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەشی شوباتی تورکیا و داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ ئەو کەسانە کرد کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راشیگەیاند، لەسەر ئاستی زانکۆ و گشت کۆلێژ و پەیمانگانی سەربە زانکۆ کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەکیان بۆ لێقەوامان دەست پێکردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێم کۆمەکەکان دەگەیننە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، مەولوود یاقوت سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرد بۆ سەردانەکەی و دەربڕینی هاوخەمییان بۆ رووداوەکە.

مەولوود یاقوت ستایشی هەڵوێستی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی وڵاتەکەی و جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی تورکیا زۆر سوپاسی بەهاونەوەچوونی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستان دەکات کە وەک یەکەم حکوومەت کۆمەک و هاوکاری و تیمی فریاگوزاری و تەندروستیی رەوانەی وڵاتەکەی کردووە.

بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتایبەتی لەگەڵ زانکۆکانی تورکیا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و لەمبارەیەوە جەخت لە کارئاسانی بۆ رەخساندنی دەرفەتی خوێندنی باڵا و بەشدارییکردن کە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان و سەردانی زانکۆکانی تورکیا کرا.

هاوکات باس لە کێشەی دانپێدانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا لە تورکیا و زانکۆکانی ئەو وڵاتە کرا کە پێشتر وەک دەستەی خوێندنی تەکنیکی دانی پێدانراوە و لەمبارەیەوە جەخت لە هەماهەنگی نزیک بۆ تەواوکردنی ئەم پرسە کرایەوە.