هاوکات تیشک خرایە سەر بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و بەشدارییکردن و هاوبەشیکردنی زانکۆمان لە بوارەکانی توێژینەوە و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و قوتابیان و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن و هاوکاری بۆ پێگەیاندنی مامۆستا لەو بوارانەی کە زانکۆمان پێویستی پێی هەیە.
هەر لە میانی سەردانی شاندی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا، سەردانی زانکۆی لاڤبرا کرا و لەوێ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی پێشکەش کرد.
لە سیمینارەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی تیشکی خستەسەر مێژوو و پێکهاتەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و داتا و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆ، هەروەها پڕۆگرام و بەرنامەکانی خوێندنی باڵا و ژمارەی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆماندا خستەڕوو.
دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر باسی لە پێداویستییەکانی ئەو بەشە زانستیانە کرد کە تازەن لە زانکۆماندا و وەک پێویستی بازاڕی کار کراونەتەوە و پێویستیان بە پالپشتی زیاترە.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، شاندەکە سەردانی هەردوو زانکۆی ئەستۆن و ساسێکس-یان کرد و دوای دیدار و کۆبوونەوەکانیان تاقیگە و بەشە زانستییەکانی زانکۆکانیان بەسەرکردەوە.