رۆژی سێشەمە 12ـی ئەیلولی 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا انزار بهجت ابراهیم بهرێوهبهری ئهندازە و پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی چەندین پڕۆژەی نوێی لەناو کەمپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەسەرکردەوە.
سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی پڕۆژەکان و کارکردن تێیاندا پڕۆژەکانیان بەسەرکردەوە کە خۆی لە چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان دەبینێتەوە و لە رێگەیانەوە ژینگەیەکی تەندروست و لەبار بۆ خوێندن لەپەیمانگە و کۆلێژەکان دەڕەخسێت، پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەی سەنتەری توێژینەوەو تەکنەلۆجیای زانیاری، پڕۆژەی پاشکۆی یاریگای وەرزشی لەکەمپی تەکنەلۆجی هەولێر، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شوورەی کەمپی تەکنەلۆجی ، پڕۆژەی دروستکردنی تاقیگەکان لەکەمپی تەکنەلۆجی.






