ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئەیلولی 2023، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خولی راهێنانی (دەستپێک) دەستی پێ‌کرد، کە پرۆژەیەکی گرنگە و سوودی زۆری هەیە بۆ قوتابیان و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و بوون بەخاوەن کاری تایبەت بە خۆیان لەڕێگای پڕۆژەی داهێنان و پێشبڕکێ کردن.
پڕۆژه‌ی ده‌ستپێك پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌ست پێشخه‌ری كارە کە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر شانبه‌شانی شه‌ش زانكۆی دیکەی هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شداره و له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (GIZ)ـی ئه‌ڵمانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت هاوکاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لەلایەن هەریەک لەڕاهێنەران مامۆستا کۆڤان عومەرو مامۆستا زانیار جەبار ڕاهێنان بە بەشداربووان دەکرێت، ئەم پرۆژه‌یه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئەو پڕۆژەیە هانی ده‌رچووان و قوتابیانی زانكۆ ده‌دات بیرۆکەی کار و بزنسی خۆیان پەرە پێبدەن و کاربکەن بۆ دامەزراندنی کاری سەربەخۆی خۆیان، لەقۆناغی سه‌ره‌تادا (60) ده‌رچوو و فێرخواز سوودمەند دەبن.
له‌ڕێگەی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه قوتابیان و ده‌رچووانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌توانن به‌شداربن له خولێكی ڕاهێنانی دوو ڕۆژه و تیایدا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنیاتنانی پرۆژه‌یه‌كی كار به‌شێوه‌ی تیم و دواتر دوو تیم هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبڕكێكه شان به‌شانی تیمه‌كانی تری زانكۆ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه، ئینجا ڕاهێنانی چڕیان پێ ده‌كرێت و له‌قۆناغی كۆتاییدا له ڕێوره‌سمێكی شایسته‌ی تایبه‌تدا تیمه سه‌ركه‌وتووه‌كان پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێك بریتین لە: گۆڕینی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی قوتابیان و ده‌رچوانی زانكۆ ده‌رباره‌ی كاركردنیان له‌داهاتوو، ئاشنا بوون بۆ ده‌ست پێشخه‌ری كار‌و پێشه‌نگی بازرگانی، هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی بنیاتنانی كار‌و بازرگانی، به‌ره‌وپێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كاركردن به تیم به‌شێوه‌یه‌كی كرداری.







