سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 22ـی ئایاری 2023 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانی کرد و لەلایەن راگری کۆلێژ م. پاکستان محەمەد امین یوسف و مامۆستایانەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لە دانیشتنێکدا ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لە لێژنەی ناوبراو و مامۆستایان کرد، دواتر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆڵییەوە. هەروەها بۆ ئاگاداربوون لە کێشە و گیروگرفتەکانی قوتابیان، لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجامدان.

هەر لەو سەردانەیدا د. ئیدریس هەرکی بەشێک لەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامدراون ئەوانەش کە ئێستادا لەبواری جێبەجێ کردندان.