
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٧ کۆلێژەکەمان هەڵسا بە سازدانی سمینارێک لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ بۆ بەڕێز ( م.سەرۆ قادر ) نووسەرو چاودێری سیاسی بە ناونیشانی ( خوێندن و کار لە ژیانی گەنج دا چۆن مرۆڤی ڕاستی دروست دەکات ) بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی کۆلێژ و هەریەکە لە بەڕێزان ( بەهرام عەریف یاسین ) بەرپرسی لقی ١٠ ی پ.د.ک و ( حکیم تێلی ) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چەندین لایەنی حزبی و حکومی و مامۆستا و قوتابیانی خۆشەویستی کۆلێژ.
لە دەستپێکی سمینار، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( م. پاکستان محمدامین یوسف ) ووتاری بەخێرهاتنی پیشکەش کرد و پاشان دەستکرا بە ئەنجامدانی سمینار و پاشان بەشداربووانی سمینار سەرنج و پرسیار و تێبینی خۆیان خستەڕوو و لە کۆتاییدا ڕاگری کۆلێژ دیاری سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەڕێز م.سەرۆ قادر کرد.

