رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8ـی ئایاری 2022 دووەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی پەروەردە و فێرکردن (ئای سی ئی تی2022) بە پاڵپشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەند دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و بیانی دەستی بەکارەکانی کرد.
راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بابەتێک لەژێر ناونیشانی (خۆ بەرێوەبەری لە فێربوندا: بیردۆز و راهێنانەکان) بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، هاورێ لەگەڵ 39 قسەکەری دیکە لە 29 دامەزراوەی جیاوازەوە بابەتەکانیان دەربارەی پەروەردە و فێرکردن پێشکەش کرد، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی 5000 کەس بوون لە 66 وڵاتی جیاوازەوە خۆیان تۆمارکردبوو.
شیاوی باسە نوێنەرەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەرۆی رۆژی 9ـی ئایاری 2022 بابەتێکی تێروتەسەلی لە ژێر ناونیشانی (خۆ بەرێوەبەری لە فێربوندا: بیردۆز و راهێنانەکان) پێشکەش کرد، بە بەشداری زیاتر لە 155 مامۆستا و توێژەر و کەسانی ئەکادیمی لە چەندین وڵاتی جیاواز.
دەربارەی کۆنفرانسەکە:
کۆنفڕانســی نێودەوڵەتیــی پــەروەردە و فێرکــردن بــۆ ئاســتی قوتابخانەکانــی(کەی12)” قوتابخانــەکان لــە باخچــەی منداڵانــەوە هەتــا ئامادەیـی” چالاکییەکـی پەروەردەیـی هاوبەشـە کـە ڕێکخـراوە لەلایـەن قوتابخانەکانـی “سـتیرلینگ” و زانکـۆی کامربیـج، سـیتی ئەنـد گیڵـدز، جێمـس بـۆ پـەروەردە – و ئەکادیمیـای مامۆســتایانی بەریتانــی.
ئامانجـی کۆنفڕانسـەکە بەشـداریکردنە لـە پێشخسـتنی پرۆسـەی پـەروەردە و فێرکـردن لـە قوتابخانـە و خوێندنـگاکان و، بـرەودان بـە ئاسـتی لێهاتوویـی و شـارەزایی مامۆسـتا لـە کوردسـتان و عێڕاقـدا.
کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی) بــۆ دووەمیــن جــارە ڕێکدەخرێــت لەســاڵی 2022 .کۆنفڕانســەکە مامۆســتایانی ڕاهێنــەر و شــارەزایانی پەروەردەیــی و ســەرکردە پەروەردەییەکانــی کۆمەڵــگا لەســەر ئاســتی ناوخۆیــی و نێودەوڵەتــی کۆکردبووەوە.
ســیمینار و پێشکەشـکردنەکان لەڕێگـەی ڤیدیـۆی پلاتفۆرمـی کۆنفڕانسـەکەوە پێشکەشـکران بـە هەرسـێ زمانـی: کـوردی، عەرەبـی و ئینگلیــزی.
کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی2022) لەژێــر چاودێــری وەزارەتــی پــەروەردەی حکومەتــی هەرێمــی کوردســتان و بەپاڵپشــتی وەزارەتـی پـەروەردەی حکومەتـی عێـراق ڕێکخـراوە. هەروەهـا باڵوێزخانـەی بەریتانـی لـە عێـراق و قونسـوڵی گشـتی بەریتانـی لـە هەولێـر پاڵپشـتی کۆنفڕانسـەکە دەکـەن وکۆمەڵـەی بازرگانـی عێراق-بەریتانیـا (ئای بی بی سی) هاوبەشـی سـەرەکی کۆنفڕانسـەکەیە.
کۆنفڕانســەکە بــە بەشــداری و پاڵپشــتی 24 زانکــۆی ناوخۆیــی لــە عێــراق و هەرێمــی کوردســتان لە نێویاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و 3 دامــەزراوەی نێودەوڵەتــی ســازدراوە. لەوانــە زانکــۆی لەنــدەن و کارەکتــەر ئــۆرگ و برۆدلانــدس، کــە بــە فەرمــی پاڵپشــتی کۆنفڕانســی نێودەوڵەتــی پــەروەردە و فێرکــردن ( ئای سی ئی تی)ـــی ســاڵی 2022 دەکــەن.
کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی 2022)، چالاکییەکــی ئۆنلاینــە کــە ســەرنج دەخاتــە ســەر دروشــمی ”بەهێزکردنــی قوتابخانــەکان لــە ئامادەکردنــی قوتابییــان بــۆ کارامەییەکانــی ژیــان“.